حوسییەکان بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر کەشتییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە دەریای سوور
- هەواڵ
- 27 کانوونی دووەم

ئاڤا دیجیتاڵ
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ حووسییەکان مووشەکێکی دژەکەشتییان ئاراستەی سوپای ئەمریکا کرد و بەر لەوەی ئامانجەکە بپێکێت، مووشەکەکە تەقێنرایەوە؛ هەر ئەوەش نا، حوسییەکان بە مووشەک ئاگریان لە کەشتییەکی نەوتهەڵگری بەریتانی لە کەنداوی عەدەن بەردا.
چیرۆکە سەرەکییەکە: دوێنێ ئێوارە حوسییەکان کەشتییەکی نەوتهەڵگری بەریتانیایان تەقاندەوە، بەریتانیا و ئەمریکا ئەم هەواڵەیان پشتڕاستکردەوە. ئەم بەیانییەش ئەمریکا مووشەکێکی دژەکەشتیی دیکەی حوسییەکانی تەقاندووە، پێش ئەوەی مووشەکەکە ئامانجەکەی بپێکێت.
لەلایەکی ترەوە: پێشتر کۆمپانیای ڕێکخستنی پڕکێشیی دەریاوانیی بەریتانی (ئەمبرەی) ڕایگەیاندبوو، کەشتییەکی نەوتهەڵگری نێو کەنداوی عەدەن کە ئاڵای پەنەمای لەسەر بووە، لە دوولاوە گڕیگرتووە، ڕێکخراوی کاروباری بازرگانیی دەریایی بەریتانیش ئەم هەواڵەی پشتڕاستکردووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: فەرماندەی ناوەندیی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: "ئەم بەیانییە هێزەکانیان مووشەکێکی دژەکەشتیی حوسییەکانیان تەقاندەوە کە ئاراستەیان کرابوو".
پاشان یەحیا سەریع، گوتەبێژی سەربازیی حوسییەکان ڕایگەیاند: "هێزەکانمان لە هێرشێکی ڕاستەوخۆدا پەلاماری کەشتییەکی نەوتهەڵگری بەریتانییان دا بە ناوی (مارلین لواندا)، لە ئەنجامدا کەشتییەکە گڕیگرت". هەر دوای ئەم لێدوانە، فەرماندەی ناوەندیی ئەمریکا هێرشەکەی حوسییەکانی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند: "کەشتییەکە زیانی بەرکەوتووە و سەرنشینەکانی داوای بەهاناوەچونیان کردووە. کەشتی مووشەکبەزێنی کارنیی ئەمریکی و کەشتی دیکەش بە هانایانەوە چوون، بەهۆی هێرشەکەوە هیچ کەسێک گیانی لەدەستنەداوە".
باکگراوند: دوای سەرهەڵدانی جەنگی حەماس و ئیسرائیل، حوسییەکان دەستیان بە مووشەکبارانکردنی کەشتییەکانی نێو دەریای سوور کرد. هەرچەندە ئەمریکا حوسییەکانی خستووەتە لیستی تیرۆرەوە، بەڵام حوسییەکان دەڵێن: بۆ پشتیوانیکردنی غەززە ئەو کەشتییانە دەپێکین کە پەیوەندییان بە ئیسرائیلەوە هەیە.
ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، حوسییەکانیان ئاگادارکردووەتەوە کە مووشەکبارانکردنی کەشتییەکانی دەریای سوور بووەستێنن، بەڵام حوسییەکان بەردەوامن و چەندین کەشتی دیکەیان بۆردوومانکردووە. لە کاردانەوەی ئەو کارەش، لە دوو هەفتەی ڕابردوودا بەریتانیا و ئەمریکا بنکە و بارەگاکانی حوسییەکانیان بۆردوومان کرد، حووسییەکانیش ڕایانگەیاند: تەنیا ئیسرائیل نا، لەمەودوا هێرش دەکەنەسەر ئەمریکا و بەریتانیاش لە دەریای سوور.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 21 خولەک لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
- ژینگە
- 31 خولەک لەمەوپێش
تا کۆتایی مانگی چوار بارانبارین بەردەوام دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان