
هەڵگرتنەوەی مین لە ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان- وێنە: دەزگای مین
ئاڤا نیوز
دەزگای مینی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسی ئۆفیسی(WRA) کۆبوونەتەوە و بەڵێنی داوە نیو ملیۆن دۆلار بۆ تیمی مین لابەرانی دەزگای مینی هەرێمی کوردستان دابین بکات.
وێنە گەورەکە: شاندی دەزگای گشتیی مین لە سویسرا لەگەڵ ناتالی وەزیر، بەرپرسی ئۆفیسی(WRA) کە پەیوەست بە کەمکردنەوە و لابردنی چەکی سەر بەوەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە کۆبوونەوە، تاوتوێی گیروگرفتەکانی کاروباری مین لە عێراق و کوردستان کرا.
لێدوانی فەرمی: ئەو هاوکارییەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەتوانرێت بۆ بەکرێ گرتنی ئۆتۆمبێل بۆ تیمەکانی مین لابەری لە سەرجەم هەرێمی کوردستان بەکاربهێنرێت، چونكە بەهۆی نەبوونی ئۆتۆمبێل دەیان تیم ڕۆژانە ناتوانن بگەنە سەر کێڵگە مینەکان. عەلی عەبدولڕەحمان، ئەندامی شاندی دەزگای گشتیی مین لە سویسرا ئەوەی بە ئاڤا نیوز گوت.
ژمارەکان وادەڵێن: 42 تیمی مین لابەر لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هەن، کار لەسەر پاککردنەوەی 225 کیلۆمەتری چوارگۆشە دەکەن، کە بە ناوچەی سوور تۆمارکراوە، ئەو تیمانە بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش بوون:-
هەولێر: 14 تیم
سلێمانی: 12 تیم
دهۆک: 10 تیم
ئیدارەی گەرمیان: 6 تیم
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەوانی هەڵەبجە قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە