
ئاڤا دیجیتاڵ
گرووپە چەکدارە شیعەکان کە خۆیان وەک "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" دەناسێنن، دانوستاندنەکانی واشنتن و بەغدا لەبارەی چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ڕەتدەکەنەوە و دەڵێن: "هێرشەکانیان دژ بە هێزە بیانییەکان بەردەوام دەبن".
چیرۆکە سەرەکییەکە: دوای ئەوەی ئەمریكا و عێراق لەسەر خشتەیەكی كاتی بۆ چوونە دەرەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان ڕێككەوتن، ئەم هەنگاوە پێشوازییەکی زۆری لێکرا، بەڵام بەپێچەوانەی هەڵوێستی گشتیی لایەنە سیاسییەکانی عێراق، "مقاومەی ئیسلامی لە عێراق" ڕایگەیاند: "وەڵامی ئەوان بۆ ئەم بابەتە درێژەدانە بە هێرشەکانیان و دژی هەبوونی هێزە بیانییەکانین".
لێدوانی فەرمی: "بانگهوازهكانی مقاومهی ئیسلامی، بڕیارهكهی پهرلهمان و پشتیوانیی جهماوهر بۆ چونهدهرهوهی هێزه بیانییهكان، چهند ساڵێكه ئومێدی جێبەجێبوونی نەبووە، ئهگهر گورزهكانی مقاومهی ئیسلامی و ڕژانی خوێنی شههیدهكان نهبووان، ئێستا ئهمریكاش گوێرایهڵ نهدهبوو بۆ داواكارییهكانی حكومهت لهسهر كشانهوهی هێزهكانی، ئهمهش نیشانهی ئهوهیه ئهمریكا جگه له زهبری هێز، له هیچی دیكه تێناگات". مقاومهی ئیسلامی عێراق لە راگهیهندراوێكدا ئەمەی گوتووە.
زانیاریی زیاتر: مقاوەمەی ئیسلامی هۆشداری داوە، لە پێدانی پارێزبەندی بە هەر هێزێکی بیانی بە هەر بیانوویەک، هەروەها هەر پابەندبوونێک لەلایەن حکومەت یان دەزگا ئەمنییەکانییەوە بۆ پاراستنی ئەو هێزانە.
ئەوەی پێویستە بزانیت: دوای ئەوەی ئەمریكا لە ڕێگەی وەزیری دەرەوەی عێراق نامەیەكی گەیاندە محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و فوئاد حسێن نامەكەی بە "گرنگ" وەسفكرد، لەو بارەیەوە وهزارهتی دهرهوهی عێراق رایگهیاند، "بهپێی رێكکهوتنی ستراتیژیی نێوان ئهمریكا و عێراق، مانهوهی هێزهكانی هاوپهیمانان دیاریدهكرێت، لیژنهی باڵای نێوان ههردوو وڵاتیش دهست به كۆبونهوهكانیان دهكهن و خشتهیهكیش ئهو مهبهسته ئامادهكراوه".
ژمارەکان وادەڵێن: بەهۆی جەنگی غەززە و پشتگیریی ئەمریکا لە ئیسرائیل، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە عێراق، سووریا، لوبنان و یەمەن، لەژێر ناوی پاڵپشتی لە غەززە تاوەکو ئێستا دەیان هێرشی مووشەکی و درۆنییان کردووەتە سەر بنکە سەربازییەکای ئەمریکا لە ناوچەکە. بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا "لە 17 ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە، زیاتر لە 150 جار هێزەکانیان لە عێراق و سووریا کراونەتە ئامانج، بەو هۆیەشەوە چەندین سەربازی ئەمریکی برینداربوونە".
گۆشەیەکی دیکە: سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان ناوەڕۆکی ئەو نامەیەیان ئاشکراکردووە، کە واشنتن لەڕێگەی وەزیری دەرەوە بۆ حکومەتی عێراقی ناردبوو سەبارەت بە شێوازی کشانەوەی هێزەکانیان، ناوەڕۆکی پەیامەکەی ئەمریکا باس لەوەدەکات كه كشانهوهی هێزهكانیان ئەگەر ڕووبدات "بێ باج نابێت".
بهرپرسانی ئەمریکا هۆشداریان بە عێراق داوە لهوهی كشانهوهی هێزەکانیان نابێتە هۆی راگرتنی هێرشەکان بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران، ئهگهر بەشداربن لە تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.
باکگراوند: ئەمریکا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بەرەنگاربوونەوەی داعش کە لە ساڵی 2014 پێکهێنرا، دوو هەزار و 500 سەربازی لە عێراق و نزیکەی 900 سەربازیشی لە سووریا جێگیر کردووە. ئێستاش بەرپرسانی واشنتۆن دەڵێن:"مانەوەی ئەو هێزانە ئامانج لێی راوێژکردنە بە هێزە ناوخۆییەکان و هاوکاریکردنیانە لە هەوڵدان بۆ رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەڕای هەوڵەکانی ئاگربەست، ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لەسەر کۆنترۆڵکردنی گرینلاند سوورە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فازڵ میرانی: دەسەڵاتدارانی بەغدا کوردیان وەک هاوبەش قبووڵ نەکردووە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیبانی لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبووەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر دوو هەزار دۆنم زەوی سەوزە تێکدراوە کە بە ئاوەڕۆ بەرهەم دەهات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
13 ئازار
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر 75%ی تەواو بووە
13 ئازار
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
13 ئازار
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار