
ئاڵای وڵاتی لوبنان و یەکێتیی ئەوروپا - گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
یەکێتیی ئەوروپا بڕی یەک ملیار دۆلار هاوکاری بۆ لوبنان تەرخان دەکات، تاوەکو بەزۆر ناردنەوەی کۆچبەرانی سووریا دوابخات و باشتر سنوورەکانی بپارێزێت.
لێدوانی فەرمی: ئورسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا، ڕایگەیاند "دەتوانم پاکێجێکی دارایی بە بڕی یەک ملیار دۆلار بۆ لوبنان ڕابگەیێنم، لەمساڵەوە تا 2027 بەردەست دەبێت، ئێمە دەمانەوێت لە سەقامگیریی کۆمەڵایەتی و ئابووریی لوبناندا بەشدار بین".
زانیاریی زیاتر: بڕیارە هاوکارییە داراییەکان لە بوارەکانی پەروەردە و تەندرووستیی لوبناندا خەرج بکرێت، هەروەها ئەوروپا لە چەکدارکردن و ڕاهێنانی سوپای لوبنان بۆ پاراستنی سنوورەکانی هاوکار دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: یەکێتیی ئەوروپا لەگەڵ وڵاتانی میسر، تونس، مۆریتانیا و چەند وڵاتێکی دیکە ڕێککەوتووە تا لە کەمکردنەوەی شەپۆلی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ ئەوروپا هاوکار بن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا: ئەوروپا هەڵەبوو لە سەپاندنی باج لەسەر کحولی ئەمریکا
- تەندروستی
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فشاری دەروونی دەبێتە هۆی قژ هەڵوەرین
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی دڵنیایی دەداتە ئەمریکا لە پاراستنی هێزەکانیان لە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دانوستاندنی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ حەماس دەستپێدەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: هێرشەکانمان بۆ سەر حووسییەکان چەند هەفتەیەک دەخایەنێت