
ئاڤا دیجیتاڵ
ئێران لە بودجەی ساڵی دارایی داهاتوویدا بودجەی دامەزراوەی میدیایی وڵاتەکەی بۆ سێ هێندە زیاد کرد و ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامیی وڵاتەکەش پەسەندی کردووە.
چیرۆکە سەرەکییەکە: ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامیی ئێران لە گفتوگۆی بودجەی ساڵی داهاتوودا بودجەی دامەزراوەی دەنگ و رەنگی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ سێ هێندە زیاد کرد. بەپێی زانیارییەکان بودجەکەی 24 ملیار تمەنە و ئەنجوومەنەکەش بڕە پارەکەی پەسەند کردووە.
لێدوانی فەرمی: جەبار کوچەکینەژاد، ئەندامی ئەنجوومەنی شوورا و ئەندامی لیژنەی ئامادەکردنی بودجە، بەرگری لە بڕیاری سێ هێندەکردنی ودجەی ڕاگەیاندن لە ئێران کرد و ڕایگەیاند: "ئێمە کەوتووینەتە نێو شەڕێکی میدیاییەوە و دەبێت ڕاگەیاندن بەهێز بکەین، پێویستە بودجەی ڕاگەیاندن زۆر بێت تاوەکو بتوانێت رووبەڕووی شەڕی میدیای دەرەکی ببێتەوە". گوتیشی: "پێویستە ئەنجوومەنی شوورا یارمەتییەکی تایبەتی راگەیاندن، دامەزراوە ئاسایشی و هەواڵگرییەکان بدات".
زانیاریی زیاتر: جگە لە دامەزراوەی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بودجەی دامەزراوە سەربازی و ئایینییەکانیش بەراورد بە ساڵی پێشوو زیاد کراون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان