
کارکردن لە دووسایدی ڕێگای دەربەندیخان-کەلار
ئاڤا نیوز
کارکردن بەشێوەیەکی بەرفراوان لەسەرجەم بڕگەکانی پڕۆژەی ڕێگای دووسایدی دەربەندیخان - کەلار بەردەوامە و 75٪ کارەکانی تەواوبووە.
وێنە گەورەکە: دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەھەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە، ئەگەر گرفتی دارایی دروست نەبێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ پڕۆژەکە تەواو دەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ڕایگەیاند: پڕۆژەی ڕێگای دووسایدی دەربەندیخان - کەلار، پڕۆژەیەکی ستراتیژییە درێژییەکەی 41 کیلۆمەترە، بەتەواوبوونی پرۆژەکە ڕێگای کاتژمێرێک و 25 خولەکی نێوان ئەو دوو شارە دەبێتە 40 خولەک، لە ئێستاشدا بەشێک لە قۆناغە تەواوبووەکانی ڕێگاکە خراوەتە خزمەتی ھاووڵاتیانەوە.
خاڵە ئەرێنییەکان: پردی ئاوە خێری کە گەورەترین پردە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە نێو پڕۆژەکەوە، لەنێو پڕۆژەکەدا 35 پردی تێدایە زۆرینەیان تەواو کراون.
باکگراوند: پرۆژەکە لە ڕابردوودا تەنھا لە 15٪ی تەواو کرابوو، بەڵام لە ماوەی دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم ڕێژەی ئەنجامدراوی پرۆژەکە گەیشتوەتە 75٪.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە