
هەولێری پایتەخت/ئاڵای هەرێمی کوردستان و ئەمریکا - گراڤیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە دوای هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆ، هەرێمی کوردستان داوای لە ئەمریکا کردووە وەک هاوپەیمانێک ڕۆڵی زیاتر لە پاراستنیدا بگێڕێت و سیستەمی بەرگری بۆ دابین بکات.
وێنە گەورەکە: هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی سەبارەت بە چەند پرسێک ناکۆکن؛ لەوانە بەغدا دەیەوێت دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن، هەناردەکردنی نەوت و هێشتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە سنووردار بکات. هاوکات ئەمریکا وەک دوو هاوبەش لە هەولێر و بەغدا دەڕوانێت و دەیەوێت هاوسەنگی لەنێوانیاندا بپارێزێت. ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمریکا لەگەڵ بەغدا سەرقاڵی پرسی ئایندەی هێزەکانیەتی لەو وڵاتە.
لەلایەکی دیکەوە: لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا چەندین جار هێرشی مووشەکی و درۆنی کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان. هێرشەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەوە ئەنجام دەدرێن و ژێرخانی ئابووری و وزەی هەرێمی کوردستان دەکەنە ئامانج. نەبوونی سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانی بووەتە هۆی ئەوەی ئەو هێرشانە زیانی بەرچاو بە هەرێمی کوردستان بگەیەنن.
لێدوانە فەرمییەکان: تریفە عەزیز، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن، بە ئاژانسی میدیایی پۆڵیتیکۆی ئەمریکی ڕاگەیاندووە "ئێمە داواکارین ئەمریکا هێزەکانی ئێستای وەک هێزی دابینکەری سەقامگیری و بەرپەرچدانەوەی تووندوتیژی لە عێراق بهێڵێتەوە؛ هەروەها داوا دەکەین ئەمریکا بۆ پاراستنی ژیانی خەڵکی بێتاوان سەرچاوەی بەرگری بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکات."
ژمارەیەک سیناتۆری ئەمریکی دەیانەوێت کۆشکی سپی گوشاری زیاتر بخاتە سەر بەغدا و پشتگیری لە هەرێمی کوردستان بکات. ئەوان دەڵێن نابێت ئەمریکا قوربانیدانی کوردی لە جەنگی دژ بە دیکتاتۆریەت و دژ بە تیرۆر لە بیر بچێتەوە.
دۆن باکۆن، سیناتۆری ئەمریکی و هاوسەرۆکی کۆمەڵەی ماڵی کوردی لە کۆنگرێسی ئەمریکی، بە پۆڵیتیکۆی ڕاگەیاندووە "پێویستە ئەمریکا هەمیشە گوشار بخاتە سەر بەغدا تاوەکو بەشێوەیەکی باشتر مامەڵە لەگەڵ کورد بکات." باکۆن ئاماژەی بە ڕۆڵی کورد داوە کە شانبەشانی هێزەکانی ئەمریکا شەڕی دژی ڕژێمی بەعس و داعش کردووە و گوتوویەتی "ئەوان لە پاراستنی گیانی سەربازانی ئەمریکی لە ماوەی جەنگی عێراقدا یارمەتییان داین. کورد ڕێگەی بۆ سەرکەوتنەکانی ئێمە خۆشکرد و گرنگە ئەوەیان پێ بڵێین."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەڕای هەوڵە نیشتیمانی و نێودەوڵەتییەکان هێشتا کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە هەڵواسراوەی ماونەتەوە. ئەمریکا دەتوانێت لە نزیککردنەوەی هەر دوولایان ڕۆڵی هەبێت، بەڵام ئێستا دۆخەکە بە جۆرێکە ئەمریکا دەیەوێت کێشەکانی خۆی پەیوەست بە ئایندەی هێزەکانی لە عێراق لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەوانی هەڵەبجە قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە