
كێڵگەی غازی عوكاز- وێنە: میدیای فەرمی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، گرێبەستێکیان لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئۆکراینی کردووە بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی غازی سروشتی عوکاز.
وێنە گەورەكە: عێراق بەشێكی زۆری ئەو غازەی پێویستییەتی لە ئێران دەیكڕێت، بە پەرەپێدانی كێڵگەكانی غاز دەیەوێت چیتر پێویستی بە ئێران نەبێت.
لێدوانی فەرمی: باسم محەممەد، یاریدەدەری وەزیری نەوتی عێراق بۆ کاروباری دەرهێنانی نەوت ڕایگەیاند: کۆمپانیای ئۆکرازم ڕیسۆرسی ئۆکراینی گرێبەستی پەرەپێدانی کێڵگەی غازی عوکازی لەگەڵ واژۆکراوە، بەڵگەنامەکانی بەپێی ئەو میکانیزمانەی وەزارەتی نەوت پەسەندی کردوون ئامادەکراون، سەرجەم بەڵگەنامەکانیش لەلایەن باڵیۆزخانەی ئۆکراینا و باڵیۆزخانەی عێراق لەو وڵاتە پەسەند کراون.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی نەوت هەندێک مەرجی بۆ ئەو کۆمپانیایە ئۆکراینییە داناوە کە پێشتر لەسەر هیچ کۆمپانیایەکی دانەناوە، ئەمە جگە لە گەرەنتی بانکیی بە بڕی 50 ملیۆن دۆلار ئەگەر هاتوو هەر زانیارییەکی هەڵەی پێشکەشکردبوو.
باكگراوند: كێڵگەی غازی عوكاز دەكەوێتە باشووری شاری قائیم لە ڕۆژئاوای عێراق، بە گەورەترین كێڵگەی غاز لە عێراق دادەنرێت و ئاستی غازی یەدەگی بە زیاتر لە پێنج تریلیۆن پێ سێجا دەخەمڵێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز