بەڕێوەبەری سەرچاوە ئاوییەكان: ئاوی ژێر زەوی لە هەرێمی كوردستان زیادیكردووە
- کوردستان
- 4 ئایار

ساتی دروستكردنی پۆندێک لە هەرێمی كوردستان: وێنە: KRG
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە بەهۆی شەپۆلی باران بارینەوە، هیچ مەترسییەک بۆ پۆندەکانی هەرێمی کوردستان دروست بووبێت، دەشڵێت ئەمساڵ مەترسی وشکەساڵی نەماوە.
لێدوانی فەرمی: د. کاروان سەباح هەورامی، بەڕێوبەری گشتی سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئاڤا نیوز گوتی: ئەم شەپۆلی باران و لافاوە هیچ مەترسییەکی بۆ پۆندەکانی هەرێمی کوردستان دروست نەکردووە، هەموو پۆندەکان سەرڕێژ بوون.
بابەتی ستراتیژی: ئەم شەپۆلی باران بارینە، کاریگەری لەسەر زیادبوونی ئاستی ئاوی ژێر زەوی بەشێوەیەکی سنووردار هەبووە ، ئەمساڵ مەترسی وشکەساڵی نییە، وەرزی هاوین بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو باشترە.
زانیاریی زیاتر: پلان هەیە چەند پۆندێکی دیکەی ئاو دروست بکرێن.
باکگراوند: زیاتر لە 120 پۆند لەهەرێمی کوردستان هەن.
وێنە گەورەکە: چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی باران بارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەهۆیەوە لە سلێمانی زیانی گیانی هەبووە و لە هەولێر ئاو چووەتە چەند ماڵێکەوە و لە دهۆکیش دوو پێشمەرگە بەهۆی هەورەبروسکەوە برینداربوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت