سەندیكای پزیشكان سەنتەرەكانی تاتۆ و جوانكاری بە هۆكاری ئایدز ناودەبات

شەیری بکە لە:
سەندیكای پزیشكان سەنتەرەكانی تاتۆ و جوانكاری بە هۆكاری ئایدز ناودەبات

سەنتەرێكی جوانكاری لە عێراق- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


سەندیکای پزیشکانی عێراق هۆشداری دەدات و سەنتەرەکانی جوانکاری و  تاتۆ بە هۆكاری سەرەكی تووشبوون بە ئایدز ناودەبات.


لێدوانی فەرمی: سەباح شبر، سەرۆکی سەندیکای پزیشکانی عێراق ڕایگەیاند: ئەو سەنتەرانەی تایبەتن بە جوانکاریی و مۆڵەتی وەزارەتی تەندروسیتیان نییە، زیاتر دەبنە هۆی گواستنەوە و تووشبوون بە ئایدز.


زانیاریی زیاتر: جگە لە سەنتەرەکانی جوانکاری، سەنتەرەکانی تایبەت بە تاتۆ ئەگەری گواستنەوەی نەخۆشی ئایدزیان هەیە. سەباح شبر وای گوت.


وێنە گەورەكە: لەماوەی چەند ساڵی رابردوو دوو هەزار و 638 حاڵەتی تووشبوون بە ئایدز لە عێراق تۆمار کراون.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵی 2022، لە پارێزگای بەغدا زیاتر لە 400 سەنتەری جوانکاری هەبوون، زۆریان هیچ مۆڵەتێکیان نەبوو، ئەوانەشی کە مۆڵەتی پزیشکیان هەبوو، بەشێکیان خاوەندارێتییان دەگەڕێتەوە بۆ کەسایەتییە سیاسییەکان.  

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ