ئاسایشی هەولێر بۆ ئاڤا: چەند گومانلێکراوێکی سووتانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر دەستگیرکران
- کوردستان
- 2024-05-06

دیمەنێكی بازاڕی قەیسەریی هەولێر لە ئاسمانەوە- محەممەد شوانی- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئاسایشی هەولێر سێ گومانلێکراوی بەتۆمەتی سووتاندنی بازاڕی قەیسەریی هەولێر دەستگیرکرد، لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن.
چیرۆكی سەرەكی: کاتژمێر 09:00ـی شەوی ڕابردوو ئاگر لە بازاڕی قەیسەری هەولێر کەوتەوە و دوای سێ کاتژمێر کۆنترۆڵکراو، بەو هۆیەوە 370 دووکان سووتان و شەش کەسیش برینداربوون.
زانیاريی بەدەستهاتوو: هەر دوای کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە، لێکۆڵینەوە ئەمنییەکان دەستیپێکرد و لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە سێ کەس بە گومانی سووتاندنی بازاڕەکە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانیش بەردەوامن.
لە لایەکی دیکەوە: نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: دوو لیژنە بۆ دەستنیشانکردنی زیانەکان و لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکەی پێکهێنراون و ڕاپۆرتێک لەمبارەیەوە ئامادە دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 08-04-2024، ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە و نزیکەی 50 دووکان سووتان، دواتریش سێ کەس بەتۆمەتی سووتاندنی بازاڕەکە دەستگیر کراون، کە دووکانداری بازاڕەکەبوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەوانی هەڵەبجە قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە