ئاڤا نیوز
شانۆگەریی کۆگای ژمارە چوار لە سلێمانی بە شێوازێکی جیاواز نمایش کرا؛ چەندین ئەکتەری دیار لە شانۆگەرییەکە ڕۆڵیان تێدا گێڕا.
لێدوانی تایبەت: دێرین حامید دەرهێنەری شانۆی کۆگای ژمارە چوار لە بەرنامەیەکی تایبەت ئاڤامیدیا گووتی : دەستپێکردنی بیرۆکە و یەکەم شەو کە دانیشتم بۆ نووسینی تێکستی شانۆیی کۆگای ژمارە ٤ هەتاوەکو ئێستا نزیکی ٦ ساڵە و بیرۆکەی تێکستەکەم لە کاتی نمایشی شانۆیی "ملوانکەی پچڕاو" لا دروست بوو و کارم لەسەر کرد.
لە لایەکی دیکەوە: دەرهێنەری شانۆگەرییەکە دەڵێت بۆ ئەم کارە زۆرترین بابەت و کتێبی لەسەر مێژووی کورد خوێندۆتەوە و زانیاری کۆ کردووەتەوە بە تایبەت لەم چەند ساڵەی کۆتایی و باسی لەوەش کرد وەک دەرهێنەر بیر لە تێکستەکە دەکاتەوە نەک نووسەر و "من خەریکی دروستکردنی چەند ساتە وەختێکی دەروونی و درامی بووم کە تیایدا کاراکتەر هێزی هەبێت"
ئەمەش بزانە: شانۆگەری کۆگای ژمارە چوار، شانۆگەرییەکی کوردییە لە نووسین و دەرهێنانی دێرین حامیدە و بێساران جاسم ، زەریا سامی ، تۆفیق ساڵح ، ژوان دارا ، ژولیا حسێن وەک ئەکتەری سەرەکی ڕۆڵیان تێدا گێراوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز