
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە لیستێک ناوی وانەبێژانی ڕەوانەی بەغدا کرد، ئێستا هەنگاوێکی دیکەی گرتووەتەبەر و هەوڵ دەدات پشکی وانەبێژان لە بودجەی عێراق جێگیر بکات.
بۆچی گرنگە؟ نزیکەی 37 هەزار وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان هەن، بەگرێبەستکردنیان ڕێگە خۆش دەبێت تاوەکو دەرچووانی دانەمەزراو شوێنیان بگرنەوە، هەروەها ئەگەر بکرێنە گرێبەست، ئەوانەی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان هەیە، مووچەکەیان دەبێتە 500هەزار دینار و هەڵگرانی بڕوانامەی دیبلۆمیش، مووچەیان دەبێتە 450هەزار دینار.
لێدوانی فەرمی: د. ئالان حەمەسەعید بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "بۆ جێگیرکردنی پشکی وانەبێژان لە بودجە، لەگەڵ د.شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر هێڵین، گەشبینین بەوەی وانەبێژان بکرێنە گرێبەست".
لەلایەکی دیکەوە: د. نەهلە ئەفەندی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیژنەی خوێندنی باڵا لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: هەوڵ دەدەین پرسی بەگرێبەستکردنی وانەبێژان و بابەتی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی هەرێمی کوردستان بخەینە کارنامەی پەرلەمان، بۆ ئەوەی بتوانین پشکەکانیان لە بودجە جێگیر بکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت