دادگەی تاوانەکانی ئەنقەرە-وێنە:میدیای تورکیا
ئاڤا نیوز
دادگەی باڵای تاوانەکانی 22ی ئەنقەرە، بڕیارەکانی لەسەر " دۆسیەی کۆبانێ" بۆ سەڵاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پیشووتری هەدەپە و 108 ئەندامی دیکە ڕاگەیاند.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دانیشتنی دادگە بەبێ ئامادەبوونی دەمیرتاش و ئەندامەکانی دیکەی هەدەپە بەڕێوەچوو، 18کەس لەوانە حوکمدراون ئازادن، و 18کەسی دیکەیان دەستبەسەرن، 72 کەس لەو تۆمەتبارانە دەستبەسەر نەکراون و هەڵاتوون.
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: بڕیارەکانی دادگەی باڵای تاوانەکانی ئەنقەرە بەم شێوەیە بوو:
-سەڵاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە بە سزای 28 ساڵ و شەش مانگ زیندانیکردنی سزادرا.
-ئەحمەد تورک- هاوسەرۆکی شارەوانی ماردین بە 10 ساڵ زیندانیکردن سزا درا.
-فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە بە 32 ساڵ و نۆ مانگ سزای زیندانیکردنی بۆ دەرچوو، لە کاتێکدا، پێشووتر بە 19 ساڵ زیندانی سزادرابوو.
زانیاریی زیاتر: جگە لە هاوسەرۆکانی هەدەپە، تاوەکو ئێستا سزا بۆ 23 ئەندامی دیکەی ئەو پارتە دەرکراوە.
باکگراوند: دوای هێرشی داعش بۆ سەر کۆبانێ، ئەندامانی هەدەپە و لایەنگرانی پەکەکە لە مانگی ئۆکتۆبەری 2014دا خۆپیشاندانییان لە شارەکانی باکووری کوردستان ڕێکخست.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان