جێنین پلاسخارت-وێنە:گێتی
ئاڤا نیوز
جێنین پلاسخارت، دەبێتە ڕێکخەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان.
وێنە گەورەکە: ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، جێنین پلاسخارتی نوێنەری تایبەتی لە عێراق وەک ڕێکخەری تایبەت بۆ لوبنان دەستنیشان دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پلاسخارت لە 2018 ەوە نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانە لە عێراق و سەرۆکایەتی تیمی هاوکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، یونامی، دەکات.
زانیاریی زیاتر: پلاسخارت ئەزموونی زیاتر لە 25 ساڵ لە کاری دیپلۆماسی هەیە؛ لە 2012-2017 وەزیری بەرگریی هۆڵەندا بووە و یەکەم ژن بووە ئەو پۆستە وەربگرێت.
بۆچی گرنگە: دەستنیشانکردنی پلاسخارت بۆ پۆستێکی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دەرەوەی عێراق، ئاماژەیە بە ئامادەکارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆتاییهێنان بە کاروبارەکانی یۆنامی لە عێراقدا کە حکومەتی عێراقی داوای کردبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان