بە پەسەندکردنی خشتەی بودجە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 20 ترلیۆن دیناری بۆ دێت
- بزنس
- 2024-05-23

پارە - پەرلەمانی عێراق / گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەپێی خشتەکانی بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2024، کە وێنەیەکی دەست ئاڤا نیوز کەوتووە، بودجەی گشتی ساڵی دارایی عێراق 211 ترلیۆن دیناره و مووچەی فهرمانبهرانیش دهگاته 62 ترلیۆن دینار، هاوکات پشکی هەرێمی کوردستانیش لە خشتەکە دیاریکراوە.
بۆچی گرنگە: لە بودجەی عێراق، هەرێمی کوردستان جگە لە مووچە پشکی دیکەشی هەیە وەک خەرجیی وەبەرهێنان و بەکاربردن، تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت و بیمەی کۆمەڵایەتی.
وێنە گەورەکە: یەکشەممەی ڕابردوو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق خشتەی بودجەی ساڵی 2024ی پەسەند کرد و ڕۆژی 21-05-2024 خشتەکە گەیشتە دەست ئەمینداریێتیی گشتیی پەرلەمان و ئەوانیش ڕەوانەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانیان کرد.
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: بەپێی خشتەکانی بودجە، داهاتی گشتی له بودجهی ساڵی 2024 به 144 تریلیۆن و 336 ملیار دینار مهزهنده دهكرێت، خهرجییهكانیش به 210 تریلیۆن و 936 ملیار دینار دهخهمڵێنرێت. كورتهێنانیش دهگاته 63 تریلیۆن و 599 ملیار دینار، لهكاتێكدا بودجهی ساڵی 2023 (199) تریلیۆن دینار و مووچهی فهرمانبهرانیش (59) تریلیۆن دینار بوو.
ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی خشتەکانی بودجەی 2024ـی عێراق، پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە و مووچە و خەرجی بەکاربردن و وەبەرهێنان بەم شێوەیەیە:
- کۆی گشتیی بودجەی هەرێمی کوردستان: 20 ترلیۆن و 910 ملیار و 463 ملیۆن و 950 هەزار دینارە.
- 14 ترلیۆن و 840 ملیار و 223 ملیۆن و 778 دینار بۆ بودجەی بەکاربردنە.
- زیاتر لە نۆ ترلیون و 556 ملیار دینار بۆ مووچە تەرخانکراوە.
- زیاتر له چوار ترلیۆن و 874 ملیار دیناریش بۆ بودجەی وەبەرهێنان.
زانیاریی زیاتر: بەپێی بڕیاری دادگەی فیدراڵی، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان جێگیر کراوە و نابێت ئەو بابەتە بە هیچ بابەتێکی دیکه ببەسترێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز