
دڵشاد شەهاب
ئاڤا نیوز
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی کۆمیسیۆن دەکات تاوەکو ڕۆژێکی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاری بکات، کۆمیسیۆنیش چاوەڕوانی یەکلاییکردنەوەی وادەی هەڵبژاردن دەکات.
لێدوانی فەرمی: دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە وەڵامی کوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسیی ئاڤا نیوز، ڕایگەیاند: تاوەکو ئێستا بەفەرمی ڕۆژی هەڵبژاردن دیارە، بۆ دیاریکردنی وادەی نوێی هەڵبژاردن، دەبێت کۆمیسیۆن بە فەرمی ئاگادارمان بکاتەوە کە ناتوانن لەو وادەیە هەڵبژاردن بکەن، ئەوکات ئێمەش وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاری دەکەین.
لەلایەکی دیکەوە: جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "بەشێکی ڕێکارەکان سەرلەنوێ دەستپێدەکەنەوە، دوای یەکلابوونەوەی وادەی نوێی هەڵبژاردن، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بڕیار لەسەر ڕێکارەکان دەدات".
باکگراوند: ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە 22-05-2024 بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ماوەی كاركردنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقی بۆ 06-01-2025 درێژکردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت