
ژمارەیەک هاووڵاتی عێراقی کە دەیانەوێت دابمەزرێن- میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی یاسای بودجە گەیشتە پەرلەمانی عێراق، ئەندامانی لیژنەی یاسایی پەرلەمان هۆشداری دەدەن لهوهی دامەزراندن لهكهرتی گشتیدا دەرئەنجامی مهترسیداری لەسەر خەزێنەی دهوڵهت دەبێت.
وێنە گەورەكە: عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین فەرمانبەری لە کەرتی گشتییدا هەیە، بەشێوەیەک کە سێ یەكی پارەی بودجەی گشتی بۆ مووچەی فەرمانبەران تەرخان دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: سالم ئیبراهیم عهنکەبی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند:دامەزراندن بێ پلانی پێشوەخته دەرئەنجامی نەرێنی لەسەر ئەدای دامودەزگاکانی دەوڵەت هەیە، به تایبهت کە جیاوازییەکی زۆر لە شایسته داراییەکانی فهرمانبهران ههیه لە وەزارەتێکهوه بۆ وەزارەتێکی دیکە سەرەڕای یەکسانیی ئەزموون و ساڵانی خزمەت لهنێوانیاندا.
لە لایەكی دیكەوە: ئەنجوومەنی گشتیی خزمەتگوزاریی فیدراڵی بڵاویکردەوە، تا کۆتایی ئەمساڵ ژمارەی فەرمانبەرانی عێراق دەگاتە چوار ملیۆن کەس لەگەڵ بەردەوامبوونی دامەزراندن بۆ خاوهن بڕوانامە باڵاكان و یەکەمی زانكۆكان و پسپۆڕانی پزیشکی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا