
فرۆشتنی ماسی- میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
لەپارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، نرخی ماسی زیندوو بەڕێژەی 300٪ زیادیكردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵی ڕابردوو ئەم كاتە نرخی كیلۆیەك ماسی لەنێوان سێ بۆ شەش هەزار دینار بوو، ئێستا نرخی كیلۆیەك ماسی زیندوو 10 هەزار دینارە، نرخی كیلۆیەك ماسی برژاویش 13 هەزار دینارە.
هۆكارە زانراوەكان: هۆكاری گرانبوونی نرخی ماسی، هەڵمەتێكی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراقە دژی حەوزە زیادەڕۆكانی ماسی، ئەو حەوزانە ساڵانە ملیارێك مەتر سێجا ئاو بەفێڕۆ دەدەن.
باكگراوند: حەوزەكانی ماسی لە عێراق ڕووبەری 85 هەزار دۆنم زەوییان گرتووە، لەكاتێكدا حەوزە مۆڵەتپێدراوەكان تەنیا25 هەزار دۆنم زەوییان بۆ دابین كراوە، حەوزە زیادەڕۆكانیش 60 هەزار دۆنم زەوییان گرتووە، زۆربەی بەرهەمی ماسیش لەو حەوزە زیادەڕۆیانە بەرهەم دەهاتن و وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكان ڕووخاندوونی.
وێنە گەورەكە: ساڵانە هەر تاكێكی عێراقی 3.5 كیلۆ ماسی بەكاردەبات، كۆی گشتیش دەكاتە نزیكەی 150 هەزار تۆن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا