
کۆمەڵێک پەنابەر لە کەنارەوانی کەناڵی ئینگلیز. وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
سکرتێری فیدراسیۆنی سەرانسەریی پەنابەرانی عێراق دەڵێت، ژمارەیەک پەنابەری کورد بە زۆرەملێ بلیتی فڕۆکەیان پێدراوە و لە چەند ڕۆژی ئایندە دیپۆرتی هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە.
وێنە گەورەکە: دوای بەیاساییکردنی ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندا، پڕۆسەی دەستگیرکردنی پەنابەران لە هۆتێل و لەکاتی سەردانی پۆلیس دەستی پێ کردووە و لە ڕۆژی دووشەممەوە پەنابەرانی کورد دیپۆرت دەکرێنەوە.
لێدوانی فەرمی: دەشتی جەمال، سکرتێری فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "ڕۆژی دووشەممە سێ پەنابەری کورد لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی هەولێر دیپۆرتی هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە، ئەگەر پڕۆسەکە سەربگرێت ئەوا سەرجەم ئەو پەنابەرانەی دەستگیر کراون دیپۆرت دەکرێنەوە."
ژمارەکان وادەڵێن: لە دوو گرتووخانەی بەریتانیا نزیکەی 65 پەنابەر دەستگیر کراون، یەکێکیان 42 پەنابەر و ئەوەی دیکەیان 20 پەنابەری لێیە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی دووشەممە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی، فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق هاوشان لەگەڵ چەند ڕێکخراوێکی دیکە، ڕێپێوانێک بۆ بەردەم ماڵی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و پەرلەمانی ئەو وڵاتە ساز دەکەن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان