سەرۆکوەزیران بارزانی- وێنە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سەرۆكوەزیران بارزانی لەمیانی كردنەوەی پردی دەربەندی ڕانیە- بنگرد ڕایگەیاند " ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان فرەچەشن دەکەین".
لێدوانی فەرمی: سەرۆكوەزیران بارزانی ڕایگەیاند: چوار ساڵ لەمەوبەر لە بارودۆخێکی سەختی دارایی و تەندروستی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەو قەیرانە ئابوورییەی تووشی هەرێمی کوردستان بوو، لەو کاتە بەردی بناغەی ئەم پڕۆژەیەمان دانا کە خۆشبەختانە لە ماوەی دیاریکراوی خۆیدا تەواو کرا و خرایە خزمەتی هاووڵاتییان.
بابەتی ستراتیژی: لەو کابینەیە هەوڵمانداوە ئابووریی هەرێمی کوردستان فرە چەشن بکەین و تەنیا پشت بە داهاتی نەوت نەبەستین، کەرتەکانی کشتوکاڵ و گەشتیاری و پیشەسازیش کۆڵەگەی سەرەکی ئەم بەرنامە ئابوورییەن.
دەقی گوتەکانی سەرۆکوەزیرانی بارزانی
بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان
ئامادەبووانی هێژا، مایەی خۆشحاڵیمە کە دووبارە سەردانی ئەم دەڤەرە تێکۆشەرە و نیشتیمان پەروەرە دەکەم و لەگەڵ ئێوەی خۆشەویستم بۆ کردنەوەی پردی دەربەندی ڕانیە کە نزیکەی چوار ساڵ لەمەوبەر بەردی بناغەکەیمان دانا.
دەستخۆشی لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و کۆمپانیای جێبەجێکار دەکەم بۆ ئەنجامدانی ئەم پڕۆژە گرنگە کە بێ گومان سوودێکی زۆر بە خەڵکی ئەم ناوچەیە دەگەیەنێت و سنووری پشدەر و بێتوێن و مەرگە پێکەوە دەبەستێتەوە. ئەمە سوودێکی زۆری دەبێت بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان و ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان دەکات؛ هەروەها سوودێکی زۆری دەبێت بۆ گواستنەوەی بەرووبوومی جووتیاران لە ناوچەکە. هەروەها یارمەتی گەشەسەندنی گەشتیاریی لەم دەڤەرە دەدات.
چوار ساڵ لەمەوبەر لە بارودۆخێکی سەختی دارایی و تەندروستی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەو قەیرانە ئابوورییەی تووشی هەرێمی کوردستان بوو، ئێمە لەو کاتە بەردی بناغەی ئەم پڕۆژەیەمان دانا کە خۆشبەختانە لە ماوەی دیاریکراوی خۆیدا تەواو کرا و خرایە خزمەتی هاووڵاتییان. ئەمە بۆ ئێمە مایەی شانازی و پێ زانینە، کە ئەم پرۆژە گرنگە بە تەواوی لەلایەن توانا ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ کراوە. خۆشبەختانە ئەمڕۆ شاهیدی ئەوەین کە توانا ناوخۆییەکان لە بواری دروستکردنی ڕێگاوبان گەشەیان سەندووە و کواڵێتیی ڕێگا و پردەکان زۆر باشتر بووە. ئەمەش کاریگەری لەسەر پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و هەروەها پێشخستنی ژێرخانی ئابووریی دەبێت.
ئێمە پلان و بەرنامەمان هەیە بۆ خزمەتی کەرتی ڕێگاوبان لە هەموو ناوچەکانی کوردستان، خوا یار بێت بە باشتربوونی دۆخی دارایی تۆڕی ڕێگاوبانی هەرێمی کوردستان کە شادەماری ئابووریی هەرێمی کوردستانە بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکان زیاتر پێشدەخەین.
خەڵکی ئەم دەڤەرە وەک ناوچەکانی دیکەی کوردستان، بێگومان هەموومان دەزانین کە قوربانییەکی یەکجار زۆریان داوە لە پێناو ئازادی و بەدەستهێنانی دەستکەوتە نیشتمانییەکان، بۆیە خەڵکی ئەو دەڤەرە شایستەی زیاتر خزمەتکردن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارین. لەم ڕووەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوار ساڵی ڕابردوودا لە چوارچێوەی توانای بەردەست چەندین پرۆژەی جۆراوجۆری لەم دەڤەرەو ناوچەکانی دیکەی کوردستان ئەنجامداوە و بەردەوامیش دەبین لە خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی ئەو ناوچەیە.
ئێمە لەو کابینەیە هەوڵمانداوە ئابووریی هەرێمی کوردستان فرە چەشن بکەین و تەنیا پشت بە داهاتی نەوت نەبەستین، کەرتەکانی کشتوکاڵ و گەشتیاری و پیشەسازیش کە کۆڵەگەی سەرەکی ئەم بەرنامە ئابوورییەن، ئێمە لەو دەڤەرە کە هەموو ئەو بنەمایانەی تێدایە بۆ ئەوەی ئەو کەرتانە تێیدا گەشە بکەن و دەرفەتی کاری زیاتر بۆ گەنجانی ئەو دەڤەرە بڕەخسێنرێت.
هیوادارم وەبەرهێنەران و خاوەن سەرمایەکانی ئەو دەڤەرەو دەڤەرەکانی دیکەی کوردستان بەشدارییەکی کاراتر لە وەبەرهێنان لەو کەرتانەدا بکەن، پێشتریش بڕیارمانداوە کە دەستەی وەبەرهێنان و دامودەزگا پەیوەندیدارەکان ئاسانکاریی زیاتر بۆ وەبەرهێنان لە ناوچە کەمتر گەشەسەندووەکاندا بکەن و زەمینەیەک بڕەخسێنن کە پرۆژەکان لەو دەڤەرانەشدا قازانج بکەن و بەردەوام بن.
ئامادەبووانی بەڕێز...
لە چەند ساڵی ڕابردوو بارودۆخ و قەیرانی سەختی ئابووری و داراییمان تێپەڕاندووە، لێرەدا جارێکی دیکەش سوپاسی خۆڕاگریی هاووڵاتییانی خۆشەویست دەکەم.
ئێمە هەموو هەوڵەکانمان خستووەتە گەڕ و هەموو تواناکانی خۆمان بەکارهێناوە بۆ ئەوەی کۆتایی بەم دۆخە سەختە ئابوورییە بهێنین، بە تایبەت مووچەی هاووڵاتیان بۆ ئەوەی لە کاتی خۆیدا بدرێت.
هەوڵمانداوە کێشەکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکانی نێوانمان چارەسەر ببن، بۆ ئەوەی مافی دەستووری و شایستە داراییەکانمان دابین بکرێن و بتوانین زیاتر خزمەتی خەڵکی کوردستان بکەین.
من بەردەوام لەگەڵ بەڕێز سوودانی لە پەیوەندیدام و شاندەکانی دانوستانکاریش بەردەوامن بۆ وەلاوەنانی کۆسپەکان و لەم بڕوایەداین کە دەتوانین پێکەوە لەسەر بنەمای دەستوور و بەرژەوەندیی گشتی هاووڵاتیان سەروەست و سامانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ خزمەتی هەموو هاووڵاتیان و پێشخستنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان بەکار بهێنین، هاوکات پێگەی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان لە ناوچەکەدا بەرز بکەینەوە.
جارێکی دیکەش پیرۆزبایی کردنەوەی ئەو پردە لە خەڵکی ئەم دەڤەرە دەکەم، ئیتر هەر شاد و سەرکەوتووبن کوردستانیش هەر ئاوەدان بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە نەوت و خانەنشینان کۆدەبێتەوە
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە؛ کێشەی نییە و دەنێردرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: چاوەڕێی ئۆکرایناین بۆ دەستپێکردنی دانووستان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕازیلی بەشێوازێکی نوێ دەگەڕێتەوە بۆ عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە نەوت و خانەنشینان کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعد ئەسەد: پێویستە جیھان شاهیدی توانا بێوێنەکانی گەنجانی کوردستان بێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێک لە نێچیرڤان بارزانییەوە بۆ ئافرەتان و کادیرانی پارتی
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی و شاندێکی تایلەند گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکی تایبەت دەکەن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بازگەکانی مەخموور ڕێگری لە کاسبکارانی کورد دەکرێت