
دیمەنی پرۆژەی کۆرنیشی زاخۆ، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی کۆمپانیای سەداڕەی قەتەری رایگەیاند، لە سەرەتای مانگی داهاتوودا تیمێکی تەکنیکی دەنێرنە زاخۆ بۆ پشکنینی ئەو زەوییانەی پێشنیازکراوە بۆ ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەک.
وێنە گەورەکە: لە دوای سەردانی شاندێکی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بۆ دەوحە، کۆمپانیایەکی قەتەری لەسەر ئەرکی خۆی چەند پڕۆژەیەک لە زاخۆ جێبەجێ دەکات.
لێدوانی فەرمی: تاڕق خەلەف، سەرۆکی کۆمپانیای سەداڕە بە کوردستان حەسەن پەیامنێری دیپلۆماسی ئاڤای ڕاگەیاند، "مانگی داهاتوو تیمێکی تەکنیکیی سەردانی زاخۆ دەکەن و وردبینی بۆ تێچوو و ماوەی پڕۆژەکان دەکرێت، سەرەتای ساڵی داهاتوو دەچنە قۆناغی جێبەجێکردن."
بابەتە ستراتیژییەکان: سەرۆکی کۆمپانیای سەداڕە بە شێوەیەکی سەرەتایی بڕیاریداوە کارگەیەک تایبەت بۆ بەرهەمهێنانی زیاتر لە 10 بەرهەمی پەیوەست بە گۆشتی سوور دروست دەکات، هەروەها کۆمەڵگەی بازوکا کە تایبەتە بە بڕاندی خواردنگە جیهانییەکان و پڕۆژەیەکی کشتوکاڵی لەسەر ڕووباری خاپوور جێبەجێ دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: جگەرخوێن تاهیر، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی زاخۆ بە ئاڤا نیوزی گوت، چاوەڕوان دەکرێت ژمارەی پرۆژەی کۆمپانیا قەتەرییەکان کە بە نیازن لە زاخۆ جێبەجێ بکرێن زیاتر ببن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز