لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونى ڕووداوەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان پێکهێنرا
- کوردستان
- 2024-05-29

گردبوونەوەی ژمارەیەک جووتیاری گوندی پەڵکانە. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بە فەرمانی سەرۆکوەزیران بارزانی، لیژنەیەکی هەشت کەسی لە ئاستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق و دەرەوە، بۆ بەدواداچوونی ڕووداوەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان پێکهێنراوە.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بە فەرمانی سەرۆکوەزیران بارزانی، لیژنەیەکی هەشت کەسی لە ئاستی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێک هێنرا بۆ بەدواداچوون لە ڕووداوەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم و ئەو کارەسات و نادادپەروەرییەی کە ڕووبەڕووی کوردانی ئەو ناوچانە بووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیژنەکە بریتین لە:
ـ ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ
ـ د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران
ـ بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
ـ ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران
ـ ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە
ـ ئایدن مەعرووف، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان
ـ ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن
ـ فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.
زانیاریی زیاتر: فەرمانەکەی سەرۆکوەزیران بارزانی کە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دراوە، لیژنەکەی ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارە بیانییەکانی دەرەوەی عێراق بکەن لەسەر دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە