
زیندانی حووت- وێنە: RT
ئاڤا نیوز
سەرەڕای هۆشدارییەکانی ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی لەبارەی "بە هەڕەمەکی لەسێدارەدان لە عێراق" و "نەبوونی دادپەروەری"، پڕۆسەی لەسێدارەدان لەناو زیندانەکانی عێراق بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی ئەمنیی بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوت: بە تاوانی تیرۆر سزای لە سێدارەدان بەسەر هەشت زیندانیکراو لە زیندانی حووت لە شاری ناسریە ناوەندی پارێزگای زیقار جێبەجێکراوە و سەرجەمیشیان عێراقی بوونەو تۆمەتباربوونە بە ئەندامبوون لە ڕیزەکانی "ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش".
زانیاریی زیاتر: سەرچاوەیەکی پزیشکی لە پارێزگاکە بۆ ئاژانسەکە ئەوەی پشتڕاستکردووەتەوە، تەرمی ئەو هەشت کەسەیان وەرگرتووە.
وێنە گەورەكە: لە ماوەی مانگەکانی چوار و پێنجی ئەمساڵ ئەمە سێیەمین لە سێدارەدانی بە کۆمەڵە لە عێراق جێبەجێ دەکرێت، پێشتریش سەرچاوە ئەمنییەکان بۆ میدیاکان لەسێدارەدانی 13 کەسیان لە 25ـی کانوونی دووەمی 2023 پشتڕاست کردبووەوە کە ئەمە یەکەم لەسێدارەدانی بەکۆمەڵ بوو لە دوای ساڵی 2020ـەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا