ئێران بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان شاندێک دەنێرێتە هەولێر
- کوردستان
- 2024-06-05

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ئومێد خۆشناو و شاندەکەی ئێران
ئاڤا نیوز
شاندێكی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەرێمی كوردستانن، ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ وەزیری ناوخۆ كۆدەبنەوە و باس لە بەهێزكردنی پەیوەندییەكانیان دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شاندەكە پێكدێت لە نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئێران و پارێزگاری سنە، كرمانشان، ئورمییە و كۆنسوڵەکانی ئێران لە سلێمانی و هەولێر ڕۆژی چوارشەممە 05-06-2024 لەگەڵ پارێزگاری هەولێر كۆبوونەوە و پێنجشەممەش لەگەڵ وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا كۆدەبنەوە.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: سەردانی شاندەكە بۆ هەرێمی كوردستان گرنگییەكی گەورەی هەیە و باس لە چەندین پرسی گرنگ بەتایبەتی زیارەتكارانی ئێران بۆ هەرێمی كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هەردوولا كرا.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: محەممەد سادقی موعتەمیدیان، پارێزگاری ئورمییە ڕایگەیاند: پەیوەندیی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان تەنیا سیاسی نییە، بەڵکو پەیوەندییەکی بازرگانی، فەرهەنگی و هەمەچەشتە و ئامانجی سەردانەکە پتەوکردنی پەیوەندییەکانە.
بۆچی گرنگە: هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران، نزیکەی 650 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشیان هەیە. حەوت دەروازەی سنووریی لەنێوانیان هەیە و قەبارەی بازرگانییەکەی نێوانیان زیاتر لە حەوت ملیار دۆلارە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە