وێنەی پێشمەرگەکە
ئاڤا نیوز
فاخیر ملبرکی، پێشمەرگەیەکی خەڵکی دهۆکە، جارێک بەهۆی تەقینەوەی مین ئەندامێکی جەستەی لەدەست داوە و جاری دووەمیش لە ڕووداوێکی دیکەدا شەهید بوو.
چیرۆکی سەرەکی: د. عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک، لە پۆستێکی فەیسبووکدا چیرۆکی ئەو پێشمەرگەیەی گێڕاوەتەوە کە ڕەتیکردووەتەوە دوای بوون بە خاوەنپێداویستی تایبەتیشی واز لە کاری پێشمەرگایەتی بێنێت و گەڕاوەتەوە سەر کارەکەی تاوەکو شەهید بووە.
چی ڕوویدا: شەهید فاخیر، لە کاتی هەڵگرتنی TNT لە شاری مووسڵ قاچێکی لەدەست دەدات، بەڵام ئامادە نەبووە واز لە کاری پێشمەرگایەتی بێنێت و ساڵی 2009 دەچێتە لای مەسرور بارزانی کە ئێستا سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانە، داوای لێ دەکات هاوکاری بکات بۆ ئەوەی قاچێکی دەستکرد دروستبکات و بۆ کارەکەی بگەڕێتەوە.
قووڵتر: لەوکاتەدا مەسرور بارزانی پێی دەڵێت، دەتنێرم بۆ چارەسەر بەڵام ئەوەی لەسەر شانتە کردووتە و ئێستا کاتی ئەوەیە پشوو بدەیت، بەڵام فاخیر ڕەتیکردەوە و گوتی: "هێشتا دەستەکانم کار دەکەن و قاچێکیشم هەیە بۆ ئەوەی بتوانم بەڕێگەدا بڕۆم".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای هێرشی داعش ئەو قبووڵی نەکرد دابنیشێت و لە بەرگریکردن دوور بێت، بە یەک قاچ ڕۆڵێکی باڵای هەبوو لە هەڵگرتنەوەی تەقەمەنیدا تاوەکو شەهید بوو.
گۆشەیەکی دیکە: ڕۆژی دووی ئەم مانگە کۆمەڵێک کوڕ و کچی شەهیدان لە زانکۆی ئەمریکی کوردستان – دهۆک کۆتاییان بە خوێندنی خۆیان هێنا، یەکێک لەوانە کوڕی شەهید فاخیر ملبرکی بوو.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە