
کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان، لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی نەوتی عێراق بە سەردانێکی فەرمی لە بەغدان، پرسی سەرەکیش هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانە.
وێنە گەورەکە: 15 مانگە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا وەستاوە، بەو هۆیەوە 16 ملیار دۆلار زیانی لە ئابووریی عێراق داوە.
لێدوانی فەرمی: ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئامانج لە سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ بەغدا بەیەکەوە و کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق، بۆ زیاتر درێژەدانە بە گفتۆگۆکان لە نێوان هەردوو حکومەت و دانانی میکانیزمی چارەسەر بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی چوارشەممە 05-06-2024، شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیاکانی گواستنەوە و بەرهەمهێنانی نەوت و گاز کۆبوونەوە، جەخت لە چارەسەری ڕیشەیی کێشەکان و خواستی حکومەت بۆ هەرچی زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت کرایەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز