
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی داواکاری و هەوڵەکانی هاوپەیمانان فیرقەی سێی هێزەکانی پێشمەرگە لە دهۆک پێکهێنرا.
وێنە گەورەکە: لە کابینەی نۆیەمدا بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا گرنگی زیاتر بە یەکخستنەوە و چاکسازیکردن لە هێزەکانی پێشمەرگە دراوە و پرۆسەکەش بەردەوامە.
بۆچی گرنگە: دەبێتە هۆی بەهێزکردن و پتەوکردنی زیاتری هێزەکانی پێشمەرگە، متمانە و پشتگیری و هاوکاری زیاتری هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیش بەدەستدێنێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: فیرقەکە لە چوار لیوا پێکدێت، هەر لیوایەک لە سێ فەوج و هەر فەوجێکیش لە چوار سریەی 120 کەسی پێکدێت، واتە فیرقەکە 5 هەزار و 760 پێشمەرگە لەخۆدەگرێت.
زانیاریی زیاتر: ئێستا لە سلێمانیش وەزارەتی پێشمەرگە سەرقاڵی پێکهێنانی فیرقەی چوارەمە. تاوەکو ئێستا 30 لیوای هاوبەش پێکهێراون و 60 هەزار پێشمەرگە لەخۆدەگرن، پێکهێنانی 15 لیوایان تەنیا لە کابینەی نۆدا بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگە لەژێر 11 فیرقەدا کۆدەکرێنەوە، پێنج فیرقەیان لە هەولێر و دهۆک و پێنج فیرقەشیان لە سلێمانی و هەڵەبجە دەبن، فیرقەیەکی ناوەندیش لە وەزارەت دەبێت و ئەرکی سەرپەرشتیکردنی سەرجەم فیرقەکانی دیکە دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە