
وێنەی چەند حاجییەکی عێراقی لە سعودیە- وێنە؛ میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
پێنچ حاجی عێراقی لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی سعودیەوە دەستگیر کران، دەستەی حەج وعەمرەی عێراقی هۆکاری دەستگیرکردنیان ئاشکرا دەکات.
وێنە گەورەکە: لە ڕۆژانی ڕابردوودا، لە میانی گەشتی ئەنجامدانی فەریزەی حەج، هێزە ئەمنییەکانی سعودیە بەجیا پێنچ حاجیی عێراقییان دەستگیر کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سامی مەسعودی، سەرۆکی دەستەی حەج و عومرەی عێراقی ڕایگەیاند: "لەکۆی پێنچ حاجی عێراقی کە دەستگیر کرابوون سیانیان ئازاد کراون، بەشێکیان بەهۆی لێخوڕینی خێرا بوو لە ڕێگەی وشکایی و بەکارهێنانی ڤیزا لە بری مۆڵەتی فەرمیی حەج".
زانیاریی زیاتر: "حاجییەکی دیکە بەهۆی ئەوەی پێشتر لە سۆشیال میدیا هەواڵێکی سیاسی لە دژی سعودیە بڵاوکردبووە و یەکێکیش بەهۆی گوتنەوەی درووشمی سیاسی و مەزهەبی دەستگیرکراون". سامی مەسعودی ئەوەشی گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حاجییەکی عێراقی بەناوی عیماد موسافیر شرۆڤەکارێکی سیاسییە نزیکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی یەکێکە لە دەستگیرکراوەکان، بەهۆی ئەوەی پێشتر ستایشی بۆردوومەنەکانی حوسیی بۆ سەر سعودیە کردبوو، دەستگیر کراوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان