
وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
عێراق بووەتە گۆڕەپانی پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ، پێشهاتەکانی ئەو بوارە مەترسیدارن و چالاکوانان دەڵێن بە بەرنامە ئەو کارە دەکرێت.
وێنە گەورەکە: وڵاتی عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی ئازادی ڕۆژنامەوانیی و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ تێیدا لە ئاستێکی خراپدایە، بەپێی ڕیزبەندیی ڕێکخراوی "پەیامنێرانی بێسنوور" لە ڕیزی 169ەمینی وڵاتانی جیهانە بۆ ئازادیی ڕۆژنامەوانی.
لێدوانی فەرمی: عەلی عەبادی، سەرۆکی سەنتەری عێراق بۆ مافەکانی مرۆڤ بە ئاڤا نیوزی گوت: "سیاسەتی بێدەنگکردنی دەنگە ئازادەکان بووەتە دیاردە و بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو و بە قۆناغ کاری بۆ دەکرێت، ئەمەش نیشانەی گەڕانەوەیە بۆ سەردەمی دیکتاتۆرییەت".
زانیاریی زیاتر: "دەنگی ناڕازی و ئازاد لە عێراق بە کوشتن یان تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی وەڵامیان دەدرێتەوە، تەنیا لە پێنچ مانگی ئەمساڵەوە لە پارێزگای بەسرە 12 بۆ 18 سكاڵای بێدەنگکردنی دەنگی ئازاد و ڕەخنەگر تۆمار کراون". عەلی عەبادی ئەوەشی گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی کۆمەڵەی بەرگریکردن لە ئازادیی ڕۆژنامەوانی، لە مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوو تا مانگی ئایاری ئەمساڵ لە عێراقدا 333 پێشێلکاری بەرامبەر ماف و ئازادیی ڕۆژنامەنووسان تۆماکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا