
شوانێکی عێراقی لە گوندێکی ئەنبار، وێنە AFP
ئاڤا دیجیتاڵ
فەرمانگەی ڤێرتەرنەری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی "شینبوونی زمان"ی ڕاگەیاند. روونیشی دەکاتەوە لە نێوان عێراق و چیندا هیچ جۆرە هاوردە و هەناردەکردنێکی گۆشت نەبووە تاوەکو قەدەغە بکرێت،
چیرۆکی سەرەکی: نەخۆشی "شینبوونی زمان" لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2023 لە عێراق سەریهەڵدا و سەرەتای بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکەش لە بەغدا دەستیپێکرد.
ئەوکات لیژنەیەک پێکهێنرا بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکە. لیژنەیەکی تایبەتمەندیش ڕەوانەی ئەو شوێنەی بەغدا کرا کە نەخۆشییەکەی تێدا بڵاوبووە، بەمەبستی لێکۆڵینەوە لە نەخۆشییەکە لە تاقیگە سامپڵێکیان وەرگرت.
لێدوانی فەرمی: حەمزە خەفاجی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ڤێرتەرنەری لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەڵێت، ئێستا نەخۆشییەکە کۆنترۆڵکراوە و لە مانگی یەکی ئەمساڵ هیچ تووشبوونێک تۆمارنەکراوە
گۆشەیەکی دیکە: پێشتر حکومەتی چین رایگەیاندبوو هاوردەکردنی هەموو جۆرە گۆشتێکی لە عێراقەوە قەدەغە کردووە بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی "شینبوونی زمان"ەوە لەنێو ئاژەڵاندا، خەفاجیش دەڵێت، لە بنەڕەتدا هەناردە و هاوردەکردنی گۆشت لە نێوان چین و عێراقدا هەر نەبووە تاوەکو قەدەغە بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نەخۆشی شینبوونی زمان مەترسیدار نییە و ناگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، زیاتر تووشی رەشەوڵاخ، مەڕ، گامێش و بزن دەبێت. نەخۆشییەکەش لەڕێگەی مێشەوە دەگوازرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا