
ئاڵای ئێران و سوێد
ئاڤا نیوز
دوای گفتوگۆی نێوانیان لە میرنشینی عوممان و بە نێوەندگیری بەریتانیا، ئێران و سوێد زیندانییەكانی نێوانیان ئاڵوگۆڕ دەکەن.
لێدوانە فەرمییەكان: کازم غەریب، ئەمینداری لیژنەی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران ڕایگەیاند: سوێد حەمید نوری ئازاد کرد كە پێشتر بەرپرس بووە لە ئێران و دوای چەند کاتژمێرێکی دیکە دەگەڕێتەوە وڵاتەکەی خۆی.
لە لایەکی دیکەوە: ئۆلف کریسترشۆن، سەرۆکوەزیرانی سوێد ڕایگەیاند: هەردوو زیندانیی یوهان فلۆدێرۆس و سەعید عەزیزی لە لایەن دەسەڵاتی ئێرانی ئازاد کراون و لە ڕێگەی گەڕانەوەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حەمید نووری لە ساڵی 2019 لە فڕۆکەخانەی سوێد بە تۆمەتی ئەشکەنجەدان و لە سێدارەدانی بە کۆمەڵی زیندانیان لە زیندانەکانی ئێران لە ساڵی 1988 دەستگیر کرا.
ئەمەش بزانە: لە بەرامبەر دەستگیرکردنی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، ئێران یوهان فلۆدێرۆس بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل و "گەندەڵیکردن لەسەر زەوی" کە سزاکەی دەگاتە لە سێدارەدان لە ساڵی 2022 دەستگیر کرد.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان