
گۆشتفرۆشێک لە بەغدا- وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕێنمایی تەندروستی بۆ ڕۆژانی جەژن بڵاو دەکاتەوە، داوا لە هاووڵاتییان دەکات بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون پابەندی ڕێنماییەکان بن.
وێنە گەورەکە: لە ڕۆژانی جەژندا هاووڵاتیانی موسڵمان لە عێراق ئاژەڵ دەکەنە قوربانی و ئەمەش مەترسیی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون زیاتر دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند: "پێویستە کڕینی گۆشت و سەربڕینی قوربانییەکانتان لە لای گۆشتفرۆش و سەربڕینخانە مۆڵەتپێدراوەکان بێت و ئاگاداری نیشانەکانی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بن.
زانیاریی زیاتر: نیشانەکانی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون بریتین لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جەستە، سەرئێشە و خوێنبەربوونی ژێر پێست، هەر کەسێک ئەم نیشانانەی هەبێت با سەردانی دامەزراوە تەندروستییەکان بکات. سەیف بەدر ئەوەشی گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، 63 حاڵەتی تووشبوون بەو نەخۆشییە لە عێراق تۆمار کراوە و 10 لەوانە گیانیان لە دەست داوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا