
ئاڵای کوردستان، پێشمەرگەیەک و وێنەی 10 هەزار دیناری عێراقی، گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لەمەودوا مووچەی لیوا هاوبەشەکان هاوشێوەی مووچەخۆرانی دیکە دەچێتە سەر بەغدا، بەڵام هاوکاریی هاوپەیمانان بەردەوام دەبێت و سەرەڕای مووچەکەیان هەر پێشمەرگەیەک 432 هەزار دینار وەکو هاوکاری وەردەگرێت.
بۆچی گرنگە: دوای تێکشکانی ڕێکخراوی داعش، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا مانگانە هاوکاریی دارایی پێشکەش بە لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دەستپێکرد، دوای دابینکردنی مووچەش لەلایەن بەغدا مەترسی هەبوو ئەم هاوکارییە ڕابگیرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکوەیزان بارزانی هەوڵەکانی خستەگەڕ بۆ ئەوەی ئەم هاوکارییە نەبڕدرێت کە مانگانە بڕەکەی 17 ملیۆن دۆلارە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند لەمەودوا دابەشکردنی پارەکە بەردەوام دەبێت بەڵام وەکو مووچە نا، بەڵکو وەک هاوکاری.
زانیاریی تایبەت: وەزارەت لیژنەیەکی بۆ سەرپەرشتی و وردبینیی هاوکارییەکە پێکهێناوە، لەمەودوا لیوا هاوبەشەکان لە ڕێگەی بانکەوە وەریدەگرن کە مانگانە بڕەکەی 432 هەزار دینارە بۆ هەر پێشمەرگەیەک.
ئەمەش بزانە: پڕۆسەی یەکگرتنەوەی لیواکان بەردەوامە و ژمارەی لیوا هاوبەشەکان گەیشتووەتە 28 لیوا و نزیکەی 40 هەزار پێشمەرگە لەخۆدەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی یانەی هەولێر دیاری کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
4 خولەک لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ 15% پێناسی گومرگی دەخاتە سەر کاڵاکانی تورکیا