
دابەزینی نرخی نەوت، گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
نرخی نەوت لە سەرەتای مامەڵەکانی ئاسیادا دابەزینی بەخۆیەوە بینی و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ خوار 85 دۆلار دابەزیوە و لە بەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی بەسرە نزیکەی 50 سەنت بەرزبووەوە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی ئەو ئاڵنگارییانەی ئێستا لە جیهان ڕوو دەدات و شەری ئۆکراینا و غەزەش بەردەوامی هەیە، نرخی نەوت بەردەوام گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: نرخی نەوتی خاوی برێنت 40 سەنت کە دەکاتە 0.5% دابەزیوە و گەیشتە 84 دۆلار و 84 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک.
زانیاریی زیاتر: هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس 39 سەنت دابەزی کە دەکاتە 0.5% و نرخەکەی گەیشتە 80 دۆلار و 34 سەنت.
لەلایەکی دیکە: سەرەڕای دابەزینی نرخی نەوتی لە جیهان، نرخی نەوتی خاوی قورس و مامناوەندی بەسرە 49 سەنت بەرزبووەوەتەوە و گەیشتە 82 دۆلار و 71 سەنت، هەروەها نرخی نەوتی خاوی بەسرە مامناوەند 49 سەنتی هاتووەتە سەر و گەیشتە 85 دۆلار و 56 سەنت.
هۆکارە زانراوەکان: شەڕ و ناکۆکییەکان و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار کاریگەریی لەسەر ئەو بەرهەمانە دەبێت کە بە دۆلار مامەڵەیان پێوە دەکرێت و بەهۆیەوە خواست لەسەریان کەم دەبێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز