
ساتی واژووکردنی گرێبەستی ئەنجامدانی پڕۆژەکە- وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
گرێبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ واژۆ کرا، بە جێبەجێکردنی پرۆژەکەش دوای 20 ساڵ کێشەی ئاوی قەزاکە چارەسەر دەکرێت.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە 20 ساڵە خەڵکی چەمچەماڵ کێشەی ئاویان هەیە، لە ساڵی 2013ەوە بڕیار لەسەر جێبەجێکردنی پرۆژەیەک دراوە بەڵام جێبەجێ نەکراوە، چارەسەرکردنی کێشەش یەکێک لە بەڵێنەکانی سەرۆکوەزیران بارزانی بوو بۆ خەڵکی دەڤەرەکە.
لێدوانی فەرمی: ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "پڕۆژەکە گرفتی ئاوی خواردنەوەی چەمچەماڵ چارەسەر دەکات، لە ماوەی کاتژمێرێکدا سێ هەزار و 400 مەتر سێجا ئاو بەرهەم دەهێنێت، شاری سلێمانیش سوود لە پڕۆژەکە وەردەگرێت".
زانیاریی زیاتر: پڕۆژەکە سوود بە 480 هەزار هاونیشتمانیی قەزای چەمچەماڵ دەگەیەنێت، لەلایەن کۆمپانیایەکی خۆماڵیش بە ماوەی 730 ڕۆژ تەواو دەکرێت.
ئەمەش بزانە: پڕۆژەکە توانی کۆگەکردنی پێنج هەزار مەترسێجا ئاوی هەیە. یەکەی وەرگر، ڕاکێشانی هێڵی کارەبا، وێستگەی پاڵاوتن و پەمپستەیشنی ناوەندی چەند بەشێکی پڕۆژەکە دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە