
ئەرشەد حاکم، گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق
ئاڤا نیوز
دەزگای ئاسایشی نیشمانیی عێراق، دەستگیرکردنی ژمارەیەک گەنجی ڕاگەیاند کە سەر بە گرووپێک بوون بە ناوی "قوربانییەکان" و هەوڵی خۆکوشتنیان داوە.
وێنە گەورەکە: تەنیا لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا پێنج ڕووداوی خۆکوشتن لە پارێزگای واست تۆمارکراون، سەرجەم قوربانییەکانیش تەمەنیان کەمتر لە 23 ساڵ بووە.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: ئەرشەد حاکم، گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند: هێزەکانمان توانییان یەکێک لە ئەندامانی ئەو بزووتنەوەیە دەستگیر بکەن پێش ئەوەی خۆی بکوژێت، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵی ئاشکرای کردووە سەر بە بزووتنەوەیەکی بیری لادەرانەیە و ناویان لەخۆیان ناوە قوربانییەکان".
مەترسییە پێشبینکراوەکان: دەستگیرکراوەکە دانی بەوەدا ناوە ئەندامانی بزووتنەوەکە ڕەفتای نامۆ پەیڕەو دەکەن و لە نێوان خۆیان تیروپشک دەکەن کامەیان ناوی دەربچێت هەڵدەستێت بە خۆکوشتن.
زانیاریی زیاتر: دوای گەڕان و لێکۆڵینەوە توانرا 31 تۆمەتبار لەسەر ئەو دۆسیەیە دەستگیر بکرێن کە چالاکیان لە پارێزگاکانی واست، بەسرە و ناسریە هەبووە، لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە بۆ زانیانی پاڵنەرەکانی ئەو بزووتنەوەیە و کێ لە پشتیانەوەیەوە و کێ پارەداریان دەکات.
ئەمەش بزانە: نێوەڕاستی ئەو مانگە دەزگا ئەمنییەکانی پارێزگای دیوانیە، بەرپرسی گرووپی "تووندڕەو"ـی عەلاهییەکانی لە پارێزگای زیقاڕ دەستگیر کرد، کە دوو کەسی کوشتبوو بە بیانووی ئەوەی دەیانکاتە "قوربانی لە پێناو خودا"، بەڵام تاوەکو ئێستا نازانرێت هەردوو گرووپەکە یەکن یان جۆرێک لە پەیوەندییان پێکەوە هەیە یان نا.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا