لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک سندووقی دەنگدان بۆ گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی ئێران دادەنرێت
- کوردستان
- 2024-07-04

ساتی دەنگدانی ژنێک لە بنکەیەکی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
سبەی لە هەرێمی کوردستان سندووقی دەنگدان بۆ هاووڵاتیانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دادەنرێت و گەڕی دووەمی چواردەیەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران بەڕێوە دەچێت، کونسوڵی ئێرانیش سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی هەینی ڕابردوو هیچ کام لە چوار بەربژێرەکەی پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمار نەیانتوانی 50+1ـی ڕێژەی دەنگەکان بەدەستبهێنن، سبەی هەینی گەڕی دووەم لەنێوان مەسعود پزیشکیان، بەربژێری ڕیفۆرمخواز و سەعید جەلیلی، بەربژێری نەریتخواز دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەید مالیک هاشمی، بەرپرسی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری لە کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە لەگەڵمان هاوکار و هەماهەنگە بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک چوار سندووقی دەنگدان دادەنرێت، سندووقێکی جێگیر لەناو کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر، سندووقێکی گەڕۆک دەچێتە قوتابخانەی هاووڵاتیانی ئێران، قوتابخانەی هەردی لە بنەسڵاوە و چاکسازیی گەوران لەناو هەولێر.
زانیاریی زیاتر: سندووقێکی گەڕۆک لە قەزای سۆران دادەنرێت و هاووڵاتیانی ئێرانی دانیشتووی شەقڵاوە، هەریر و چۆمانن دەتوانن دەنگی تێدا بدەن. سندووقێکی گەڕۆک لە دهۆک بۆ ئەو ئێرانییەی نیشتەجێبووی دێرەلووک و ئاکرێ دەتوانن دەنگی تێدا بدەن. هەروەها لە سلێمانیش سندووق دادەنرێت.
باکگراوند: بەراورد بە هەڵبژاردنی خولی سێزدەمین ڕێژەی بەشداریی دەنگدەران ئێرانی لە پارێزگای هەولێر و دهۆک 24% زیادی کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە