لە شارەکانی هەرێمی کوردستان پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران دەستیپێکرد
- کوردستان
- 2024-07-05
ئاڤا نیوز
بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئێران، دوو بەربژێر كێبڕكێی بەدەستهێنانی دەنگی 61 ملیۆن هاووڵاتیی ئێران دەكەن، لە ئێران و هەرێمی کوردستانیش بنكەكانی دەنگدان بەڕووی هاووڵاتیاندا كرایەوە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ هەینی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران بەڕێوەدەچێت؛ لە کاتژمێر هەشتی بەیانییەوە دەرگای بنکەکانی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان بەڕووی دەنگدەرە ئێرانییەکان کرایەوە و تاوەکو کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
لێدوانی فەرمی: نەسڕوڵڵا ڕەشنوودی، کۆنسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر دوای دەنگدان گوتی: پڕۆسەکە زۆر بەباشی بەڕێوەدەچێت و حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر هاوکارمانە بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن.
لەلایەکی دیکەوە: محەممەد مەحموودیان، کۆنسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردنەوەی گوتی: پرۆسەکە زۆر بەباشی و ڕێکوپێکی بەڕێوەدەچێت.
ئەمەش بزانە: گەشتیاران و ئەو ئێرانیانەی مافی پەنابەرێتییان هەیە، هەروەها ئەو ئێرانیانەی لە زیندانن، دەتوانن بە کارتی میللی شوناسنامە و وڵاتینامە دەنگ بدەن؛ لە پارێزگای هەولێر و دهۆک چوار سندووق دانراوە کە سێ سندووقیان گەڕۆکن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە