
وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەکی پزیشکی تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشیی مەلاریای لە دوای 15 ساڵ لە عێراق ڕاگەیاند، تووشبووەکە کەسێکی بیانییە و هاتووەتە عێراق.
وێنە گەورەکە: نەخۆشیی مەلاریا لە کەشوهەوای گەرمدا باوترە، ساڵانە نزیکەی 290 ملیۆن کەس تووشی ئەو نەخۆشییە دەبن و زیاتر لە 400 هەزار کەس بەهۆی نەخۆشییەکەوە دەمرن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی پزیشکی ئەوەی بۆ میدیای عێراق ئاشکرا کردووە کە "ئەو تووشبووە بیانییە و لە کۆمپانیاکانی پاککردنەوەی ماڵاندا کار دەکات؛ ئەمە یەکەم حاڵەتی تووشبوونە بە مەلاریایە لە عێراق دوای ئەوەی بە فەرمی ڕاگەیێنرا کە هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە مەلاریا بوونی نییە،
کاریگەری و لێکەوتەکان: تیمە پزیشکییەکان پشکنین بۆ هەموو ئەو شوێنانە دەکەن کە کەسە تووشبووەکە سەردانی کردووە.
ئەمەش بزانە: نەخۆشیی مەلاریا بەھۆی جۆرێک لە مشەخۆرەوە تووشی مرۆڤ دەبێت و بەهۆی مێیەی مێشوولە بۆ کەسێکی دیکە دەگوازرێتەوە، کەسی تووشبوو هەست بە نەخۆشییەکی زۆر دەکات لەگەڵ تایەکی بەرز و ساردبوونەوە و لەرزین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا