نەسروڵڵا ڕەشنوودی کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر
ئاڤا نیوز
کۆنوسڵی ئێران لە هەولێر دەڵێت، هەرێمی کوردستان ئاسانکاری زۆری بۆکردووین لە هەڵبژاردنەکاندا و خزمەتگوزاری تەندروستی و ئەمنیی بۆ دابینکردووین.
وێنە گەورەکە: خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی ئێران بەڕێوەدەچێت، لە هەرێمی کوردستان چوار هەزار هاوڵاتی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە و کۆنسوڵی ئێرانیش دەڵێت هەرێمی کوردستان زۆر هاوکارمان بووە لە جێبەجێکردنی پڕۆسەکەدا و بەباشی بەڕێوەچووە.
لێدوانی فەرمی: نەسروڵڵا ڕەشنوودی، کۆنسوڵی گشتی ئێران لە هەولێر بۆ ئاڤا نیوز گوتی: "سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ پێشکەشکردنی هەماهەنگی بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران ئاسانکارییەکان لە بواری هاتووچۆ و دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و ئەمنیی بۆ بنکەکانی دەنگدان وایکرد پڕۆسەکە سەرکەوتووتربێت".
زانیاریی زیاتر:"هیوادارین دوای هەڵبژاردن پەیوەندی نێوان تاران و هەولێر بەهێزتربێت". ڕەشنوودی وای گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەرێمی کوردستان 10 هەزار هاووڵاتی ئێرانی مافی دەنگدانیان هەیە و لە هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین ودهۆک و چەند ناوچەیەکی دیکە دەنگ دەدەن.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان