سەرۆک بارزانی بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەک لەنێوان سوننەکان و چوارچێوەی هەماهەنگی دەدات
- هەواڵ
- 2024-07-06

سەرۆک بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لە سەردانەکەی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنەکان، بڕیاریداوە لەپێناو چارەسەری گرفتەکان لیژنەیەک لە نێوان سووننە و چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان پێکبهێنرێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژانی سێ و چواری تەممووزی 2024، سەرۆک بارزانی سەردانی بەغدای کرد، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرجەم لایەن و بەرپرسانی عێراق و زۆرێک لە نوێنەرانی وڵاتان کۆبووەوە.
لێدوانی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "سەرۆک بارزانی بڕوای بەوەیە کۆبوونەوە دەبێت لەپێناو خستنەڕووی کێشەکان و چارەسەرکردنیان بێت، بۆیە سەرۆک بارزانی بڕیاریدا دەست بەجێ لیژنەی هاوبەش لەنێوان هەردوو لایەنی سووننە و چوارچێوەی هەماهەنگی پێکبهێنرێت".
زانیاریی زیاتر: "بەردەوام هێزە سیاسییەکان، حکومەتی کازمی، سوودانی و هێزەکانی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت داوەتنامەی فەرمییان ئاڕاستەی سەرۆک بارزانی کردووە بۆ سەردانکردنی بەغدا، بەهۆی نیگەرانییەکانی لە شێوازی بەڕێوەبردنی دەوڵەت و پێشێلکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان ڕەتیکردووەتەوە". شاخەوان عەبدوڵا ئەوەشی گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەدوای دروستبوونی کەشێکی ئەرێنی لەنێوان هەردوو حکومەت و هەندێ هەنگاوی کردەیی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان سەرۆک دوایین داوەتنامەی قبوڵکرد. جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی گوت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان