سەرۆکوەزیران بارزانی لە کاتی گفتوگۆکردن لەگەڵ خەڵکی سلێمانی. وێنە: KRG
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی لەگەڵ هاونیشتمانییانی سنووری پارێزگای سلێمانی گوتی، دەیان هەزار کرێکار لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن، ئەگەر دەگوترێت لێرە کار نییە، ئەوان لێرە چی دەکەن.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیران بارزانی چەندینجار لەگەڵ هاونیشتمانیانی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دانیشتووە و گوێی لە کێشە و گرفتەکانی ئەو ناوچانە گرتووە.
قووڵتر: لە کۆبوونەوەی لەگەڵ خەڵکی ناوچە جیاوازەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، سەرۆکوەزیران بارزانی لەبارەی کۆچی گەنجان گوتی، "جێگەی داخە گەنجی ئێمە بیر لە کۆچ دەکاتەوە، ئەو گەنجەی کۆچ دەکات دەبێت پارەیەکی زۆر بدات، لەوێ حکومەت کاری بۆ دابین ناکات دەبێت خۆی بەدوای کاردا بگەڕێت، بەڵام ئامادە نییە لێرە بەدوای کار بگەڕێت".
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: سەرۆکوەزیران بارزانی دەڵێت: ئەوانەی ژیانی هاووڵاتیان کردووەتە کاڵا و پارەیەکی زۆریان لێ وەردەگرن و ژیانیان دەخەنە مەترسییەوە تاوانبارن، لێرە گەنج کەوتووەتە ژێر لاشاوی پڕپاگەندەی نەرێنی سیاسی پێیان دەڵێن نابێت وڵاتەکەی خۆتان خۆش بوێت، زۆربەی ئەوانەی دەڕۆن ناگەنە ئامانج و لەوێ پەشیمان دەبنەوە.
چارەسەرەکان: سەرۆکوەزیران بارزانی گوتیشی: بەرنامەمان هەیە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت بزنسی خۆیان هەبێت، یارمەتی ئەو کەسانە دەدەین کە دەیانەوێت یارمەتی خۆیان بدەن، دەبێت گەنج داهێنەر بێت، بیرۆکەی هەبێت خواستی لەسەر کارکردن هەبێت، ئەگەر هاوڵاتی لەگەڵ حکومەت هاوکار بێت زۆربەی کێشەکان چارەسەر دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە