بەهۆی دابەزینی بەهای دینار لێپرسینەوە لە پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دهكرێت
- بزنس
- 2024-07-09

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق
ئاڤا نیوز
بههۆی دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی، لێپرسینەوە لەگەڵ عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دهكرێت.
وێنە گەورەکە: ماوەیەکە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەردەوام لە بەرز و نزمی دایە، ئەم هەفتەیەش دوای چەند مانگێک بەهای 100 دۆلار گەیشتە سهروی 150 هەزار دینار.
لێدوانی فەرمی: موحسین مهندهلاوی، سهرۆكی پهرلهمانی عێراق بهوهكالهت ڕایگهیاند: "لێپرسینەوە لە پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق دەکەین بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە، كه پەیوەندی بە بەقاچاخبردنی دۆلارەوە نییە".
زانیاریی زیاتر: "ئێستا 37 بانکی عێراقی لە دەرەوەی مهزادی دۆلارن و تەنیا دهرفهت به پێنج بانک دراوه بچنە كێبڕكێی كڕینی دۆلار، ئەمەش کارەساتە". مهندهلاوی وادەڵێت.
ئهمهش بزانه: بەگوتی مەندەللای، هەر سێ مانگ جارێک 3 بۆ 4 ملیار دۆلار لە ئەمریکاوە بە فڕۆکە بەشێوەی کاش دەگوازرێتەوە عێراق. بانکی ناوەندیش ڕۆژانە بڕی 100 بو 150 ملیۆن دۆلار بە ههردوو شێوهی حەواڵە و کاش دهخاته بازاڕەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز