
ئەسما محەممەد، هاوژینی ئەبوبەکر بەغدادی - وێنە؛ ئەلعەرەبیە
ئاڤا نیوز
دادگەی ڕەسافە سزای لەسێدارەدانی بۆ هاوژینەکەی بەغدادی دەرکرد، دوای ئەوەی تۆمەتەکانی لەبارەی هاوکاریکردنی ئەبوبەکر بەغدادیی هاوژینی لە دەستبەسەرکردنی کچانی کوردی ئێزیدی بەسەردا ساغ بووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دادگەی ڕەسافە ڕۆژی چوارشەممە 10-07-2024 سزای لەسێدارەدانی بۆ هاوژینەکەی بەغدادی دەرکرد و ڕایگەیاند: هاوژینی بەغدادی ئەو کچ و ژنە ئێزیدییانەی لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرکردووە کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە لە قەزای شنگال لە خۆرئاوای پارێزگای نەینەوا ڕفێنرابوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەغدادی هاوسەرگیری لەگەڵ چوار ژندا کردووە و بووەتە خاوەنی 11 منداڵ، ئەسما محەممەد، کە هاوژینی یەکەمی بەغدادیە، لە مانگی حوزەیرانی 2018 لەسەر سنوور لەلایەن تورکیا دەستگیرکرا، ماوەیەک پێش ئێستاش بۆ لێکۆڵینەوە گەڕێنرایەوە بەغدا.
باکگراوند: ڕۆژی 26-10-2019 ئەبوبەکر بەغدادی لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی هێزەکانی ئەمریکا لە پارێزگای ئیدلب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا کوژرا.
هاوژینی یەکەمی بەغدادی کێیە؟
ئەسما محەممەد کوبەیسی، بە دایکی حەدیفە ناسراوە لەنێو ڕێکخراوی داعش، لە ساڵی 1999 هاوسەرگیری لەگەڵ بەغدادی کردووە.
لە کوێ ژیاوە؟
ئەسمای تەمەن 48 ساڵ تاوەکو ساڵی 2012 لەگەڵ بەغدادی لە شاری ئیدلیبی سووریا ژیاوە دواتر لە 2014 چووەتە ڕەقە کە بە مۆڵگەی داعش ناسراوە لەوکاتە، دواتر دەچێتە تورکیا و بە ناسنامەیەکی ساختە ژیان بەسەر دەبات.
چۆن و لەلایەن کێ دەستگیرکرا؟
لە ساڵی 2019 حکومەتی تورکیا ڕایگەیاند، لە پارێزگای هاتای لە سەرسنووری سووریا ئەسما کوبەیسی دەستگیرکردووە لەگەڵ 10 هاوەڵی لە نێویشیاندا کچەکەی لەیلا.

عادل کانەبی
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دانیشتوانی گەڕەکی سێنتراڵ پارکی سلێمانی بێ خزمەتگوزارین
- کولتوور
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
قەڵای هەولێر ڕووناک دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هۆکارەکانی پشت دابەزینی خێرای بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی عێراق
15 کاتژمێر لەمەوپێش
حاڵەتەکانی تووشبوون بە ئایدز لە زیقار بەرز دەبێتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
50 ملیۆن دۆلاری خەڵک بەناوی مامەڵەی دراوی ئەلیکترۆنییەوە مایەپووچ دەکرێت
7 ئایار
لە سنووری هەولێر سەفاری پارکێک دروست دەکرێت
7 ئایار
گەلەریی جەلال عازەبانی لە هەڵەبجە داخرا
2 ئایار
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتیانی عێراق دەتوانن لەڕێگەی بەستەرێکەوە داوای سیستمی وزەی خۆر بکەن
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
محەممەد شیاع سوودانی: پەکەکە ڕێکخراوێکی قەدەغە کراوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار عێراق دەبێتە خاوەن ڕێڕەوێکی یەکگرتوو بۆ گواستنەوەی هێڵی ئینتەرنێت
- عێراق
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییان لە عێراق بەرەو سعوودیە بەڕێدەکەوێت
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی بۆ سێیەمجار لەدوای دەستبەکاربوونی سەردانی تورکیا دەکات