
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا دیجیتاڵ
چاكسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان له كه‌رتی گشتی، چووەتە قۆناغی جێبەجێکردن؛ به‌هۆی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له (دوو مووچه‌ی خانه‌نشینان و فه‌رمانبه‌ران) ملیارێک و 253 ملیۆن و 626 هه‌زار دینار گەڕاوەتەوە خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت.
هێڵە گشتییەکانی چاکسازی لە کابینەی نۆیەم:
هێڵە گشتییەکانی چاکسازی لە کابینەی نۆیەم لە 13 خاڵی گشتی و 52 خاڵی دیکە پێکهاتووە، زۆرینەی ئەو سێکتەرانەی گرتووەتەوە کە پێویستیان بە چاکسازی هەیە؛ یه‌كێك له كه‌رته گرنگه‌كان چاكسازیكردن بووە له كه‌رتی وه‌زیفه‌ی گشتی، ئێستاشچاكسازی له‌م كه‌رته گەیشتووەتە قۆناغی جێبەجێکردن.
ئه‌نجوومه‌نی ڕاژه‌ی گشتیی هه‌رێمی كوردستان
ئەنجوومەنی ڕاژە بەگوێرەی یاسای ژمارە حەوتی ساڵی 2011ـی پەرلەمانی کوردستان لە 20-7-2022 لە ئەنجوومەنی وەزیران پەسەند کراوە. ئه‌وه‌ی كارانه‌ی كه تاوەکو ئێستا ئه‌نجوومه‌نەکە ئەنجامی داوە ئەوانەن:
- كاركردن له‌سه‌ر دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی میلاك به‌پێی ده‌ستنیشانكردنی زیاده و پێویستی میلاك له دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
- دیاریكردنی جیاوازی و گرفته‌كانی بواری میلاك. دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سەری گونجاو. ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و ناونیشانانه‌ی به‌ده‌ر له یاسا و ڕێنماییه‌كان ڕاستكردنەوەیان بۆ کراوە.
ژماره‌كان واده‌ڵێن: بە ده‌ركردنی یاسای چاكسازی له مووچه، ده‌رماڵه، به‌خشین و خانه‌نشینی له هه‌رێمی كوردستان، ئەم چاکسازییانە ئەنجامدراون:
• دۆسیەی شه‌هیدان، ڕاگیراوان و زیندانیانی سیاسی:
- ژماره‌ی دۆسییەکان: 69 هه‌زار و 812 دۆسیه.
- پێداچوونەوە: 17 هه‌زار 889 دۆسیە.
- لێکۆڵینەوە: شەش هه‌زار و 82 دۆسیه.
- پەسەنکردن: 10 هه‌زار و 808 دۆسیه.
- نایاسایی: 992دۆسیه.
• دۆسیه‌ی زیندانی سیاسی:
- پێنج هه‌زار و 157 زیندانی سیاسی (منحه‌یان) وه‌رگرتووه.
- هه‌زار و 504 دۆسییه‌ی په‌سندكراوه.
- 73 دۆسیه ناشایسته بوونە.
- 59 دۆسیه یه‌كلایی نه‌بوونه‌ته‌وه.
- ئه‌وانی دیكه به‌هۆی ئه‌وه‌ی 10 ساڵ (منحهكهیان) وه‌رگرتووه و مووچه‌ی دیکەیان هەبووە، به‌پێی یاسا (منحهكهیان) ڕاگیراوه.
• بڕینی مووچەی زیادە:
- ئه‌و كه‌سانەی له (مینحه‌ی) كه‌مئه‌ندامی سوودمەندن، ژماره‌یان 76 هه‌زار و 788 كه‌سه. 69 هه‌زار و 981 كه‌سیان له مووچه‌ی 150 هه‌زاری سوودمەندن و شه‌ش هه‌زار و 807 كه‌سی دیکەشیان، له مووچه‌ی 100 هه‌زاری سوودمەندن.
- له قۆناغی یه‌كه‌مدا، 10 هه‌زار و 819 دوو مووچهیەیی ده‌ركه‌وتووە و كه چوار هه‌زار و 189ـیان، دوو مووچه‌ی نایاسایی بوونە، بەمەش ملیارێک و 253 ملیۆن 626 هه‌زار دینار بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت گەڕاوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
مووشەکێک لە ناوچەی قەرەداغی سلێمانی دەکەوێتە خوارەوە
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کوردستان ئامادەکاری بۆ ناردنی لیستی مووچەی مانگی شەش دەکات
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بەزووترین کات کۆدەبێتەوە
- بزنس
- 15 حوزەیران
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە