
دیمەنی ئامێرێکی بایۆمەتری، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە مانگی داهاتوودا، دوو پرۆسەی دەنگدانی ئەزموونی لە 181 وێستگە لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات.
وێنە گەورەکە: وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە لە 20ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەنگدانی ئەزموونی لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات.
لێدوانی فەرمی: وەلید خالد، سەرۆکی لیژنەی ئەزموونکاری لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، "لە ڕۆژانی 12 و 25ی مانگی داهاتوودا دوو پرۆسەی دەنگدانی ئەزموونی لە 181 وێستگەی دەنگدانی گشتی و تایبەت ئەنجام دەدەین".
زانیاریی زیاتر: وەلید خالد دەڵێت، ئەم پرۆسەیە بۆ ئەوەیە ئاستی کارایی ئامێرەکانی ژماردنی دەنگدان بزانین.
ژمارەکان وا دەڵێن: بەپێی زانیارییەکانی ئەو بەرپرسەی کۆمسیۆن وێستگەکانی دەنگدانی ئەزموونی بەم شێوەیە دابەش کراون:
هەولێر: 53 وێستگەی گشتی و سێی تایبەت.
دهۆک: 41 وێستگەی گشتی و دووی تایبەت.
سلێمانی: 74 وێستگەی گشتی و دووی تایبەت.
هەڵەبجە: پێنج وێستگەی گشتی و یەکی تایبەت.
باکگراوند: ڕۆژی 26-6-2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەرسوومێکی فەرمی ڕێککەوتی 20-10-2024ی وەک ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ بێ ئاوی و بێ کارەبایی دانیشتووانی گەزنەی هەراسان کردووە