
ئاڤا نیوز
شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و بڕینەوەی مووچە بۆ 13 هەزاری دیکە دەچێتە بەغدا.
وێنە گەورەکە: 100 هەزار دینار جیاوازی لە نێوان مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە، حکومەتی هەرێمی کوردستان کار لەسەر هاوتاکردنی دەکات.
لێدوانی فەرمی: یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت، "شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەچێتە بەغدا، لەپاڵ پرسی هاوتاکردنی مووچە، پرسی دابینکردنی مووچە بۆ زیاتر لە 13 هەزار خاوەن پێدوایستی نوێش تاوتوێ دەکەن."
بۆچی گرنگە: بە هاوتاکردنی مووچەکانیان، کەمترین مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەبێتە 250 هەزار دینار، کە ئێستا 100 بۆ 150 هەزارە.
ژمارەکان وادەڵێن: لە هەرێمی کوردستان 89 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت مووچە وەردەگرن، لە ساڵی 2014 ـەشەوە 13 هەزار و 120 خاوەن پێداویستی تایبەت لیژنەیان کردووە و چاوەڕوانن مووچەیان بۆ ببڕێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز