
شەقامێکی قەرەباڵغی بەغدا- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان و نیشتەجێبوون ئەو عێراقیانە ناگرێتەوە کە لە دەرەوەی وڵات دەژین.
وێنە گەورەکە: بڕیارە لە 24-11-2024 سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان و نیشتەجێبوون لە عێراق و هەرێمی کوردستان بکرێت و تاوەکو 15-12-2024 بەردەوام بێت.
لێدوانی فەرمی: عەبدولزەهرە هینداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە ڕۆژنامەی "سەباح"ـی ڕاگەیاند: بەپێی ڕێنماییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان و نیشتەجێبوون، خەڵکی وڵاتەکە و ئەوانەی دیکەش دەگرێتەوە کە لە ناو عێراق نیشتەجێن.
کاریگەری و لێکەوتەکان: هەموو هەوڵەکانی وڵاتان بۆ سەرژمێریی هاووڵاتییەکانیان لە دەرەوەی وڵاتەکانیان لە ڕابردوودا شکستی هێناوە، چونکە هیچ ڕێگایەک نییە بۆ گەیشتن بە ژمارەی ڕاستەقینەی ڕەوەندی ئەو وڵاتانە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مانگی ئایاری ئەمساڵ یەکەم سەرژمێری ئەزموونیی لە ماوەی 14 ڕۆژ لە 86 ناوچەی هەرێمی کوردستان و عێراق کرا و داتای 45 هەزار خێزان کۆکرایەوە.
ژمارەکان وادەڵێن: ڕێژەی ڕەگەزی نێر 50.1%ـە، قەبارەی خێزانێکی مام ناوەند لە سەرجەم پارێزگاکان بریتی بووە لە شەش کەس.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا