
سەرۆكوەزیران بارزانی لەكاتی دانانی بەردی بناغەی نەخۆشخانەكە
ئاڤا دیجیتاڵ
کارەکانی نەخۆشخانەی 100 قەروێڵەیی لە ناحیەی دێرەلوکی سەر بە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک لە قۆناغەکانی کۆتایيدایە، کە تەواوی خەڵکی ئامێدی و ناوچەی بارزان سوودی لێ وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: یەکێک لە پرۆژە گرنگەکانی حکومەتی هەرێـمی کوردستان لە قەزای ئامێدی نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەییە، نەخۆشخانەکە لە ناحیەی دێرەلوک دروست دەکرێت و لەلایەن سەرۆکوەزیران بارزانیەوە بەردی بناغەکەی بە گوژمەی 43 ملیۆن دۆلار بۆ دانراوە.
لێدوانی فەرمی: عادل شموئیل، یەکێکە لە ئەندازیارانی دروستکردنی نەخۆشخانەکە بە ئاڤا نیوزی گوت: ئێستا کارکردن لە نەخۆشخانەکەدا بەردەوامە و 80٪ ی پڕۆژەکە تەواو بووە.
بۆچی گرنگە: دوا تەواوبوونی نەخۆشخانەکە تەواوی خەڵکی ئامێدی تاوەکو ناوچەی بارزان سوودی لێ وەردەگرن، دەبێتە پاڵپشتییەکی باشی کەرتی تەندروستی لە قەزای ئامێدی کە ئێستا دوو نەخۆشخانەی گشتی و 27 بنکەی تەندروستی هەیە.
باکگراوند: لە ئەیلولی ساڵی 2020، لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی ناحیەی دێرەلوک دانرا، بڕیاربوو لە ئەیلولی 2023 بکرێتەوە، بەڵام لەبەر سەرهەڵدانی نەخۆشی کۆرۆنا و تێکچوونی کەشوهەوا کارکردن تێیدا وەستابوو.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە